شەری دژی تێرۆربۆ سالانێک دەبێتە بنەمای ستراتێژی خەباتی کوردیی،

شەری دژی تێرۆربۆ سالانێک دەبێتە بنەمای ستراتێژی خەباتی کوردیی،
ولاتانی ناوچە لە زۆر روویانەوە لە ئیدارەدانی ئابووریی و سیاسەت دا سەرنەکەوتوونە و ئەوەی بەر چاو دەکەوێ لێمان روون دەکاتەوە کە تا چەند دەهەی تریش لە ناوچەی مێنا (رۆژهەلاتی ناوەراست و باکووریی ئافریقا) دا، رووبەرووی دەولەتانی فاشل دەبێنەوە.
سەرنەکەوتنی دەولەتان لە دامەزراندنی ئیدارەی کاریگەر بۆ بەرێووەبردنی ولاتان، رێگا دەکاتەوە تەنانەت بۆ شەری نێوانیشیان، ئەگەر ئەم شەرانە راستە و خۆ نەبن بە رێگای شەری نیابەتییەوە بەرێوە دەبردرێن.
ئەم دیاردەیە- جێگیر نەبوونی حکمرانی دێمۆکراتیک و کاریگەر- خۆی زەمینەێکی بە هێزی بەردەوامی دروست بوونی گروپی جیاوازی تێرۆریستییە لە ناوچەدا. میللەتی کورد لە رێرەوی ئازادیی خۆیدا تووشی بە تووشی گروپی لەم جۆرە دەبێ.
لێرەدا ئەرکی سەرەکی سیاسەتی کوردیی ئەوەیە کە پیش لە هەموو شت کۆمەلگای خۆی بە شێوازی مۆدێرن رێکبخات، ئەم هەنگاوە خۆی کردەیەکی مێژوویی دژی تێرۆریزمە. ئەم رەوتە بە تەنیا نابیتە رەوتێکی سۆسیولۆژیک و کۆمەلایەتی و فیکری بەلکوو بە شێوەی ئەساسی خۆی لە چەسپاندنی حکمرانی مۆدێرن و کاریگەردا دەبینێت.
لەبەر ئەوە کە شەری رزگاریی کورد خۆی هەم پرۆسەیەکی گرینگی ناوچەیی و ژیئۆپۆلیتیکە و هەمیش پرۆسەیەکی درێژخایەنە، و ئامرازی بەرەنگاریی کورد لە دەستی دەولەتانی نەیاردا تێۆریزمیشی لەگەلدایە، شەری دژی تێرۆر خۆی دەبێتە بەشێک لە شەری رزگاریی و ستراتێژیی میللی ئێمە.
لەم پرۆسەیەدا وەک گشت پرۆسە چارەنووس سازەکانی تر پێویستیمان بە هاوپەیمان دەبێت، دنیای مۆدێرن کە لەدوای دەورەی شەری ساردەوە تووشی بە تووشی دیاردەی تێرۆریزمی نۆێ بۆتەوە ، هاوپەیمانی میللەتی ئێمە دەبن و دەبێ ئەم هاوپەیمانییە لە ستراتێژیی کوردیی دا بە روونی جێ بگرێت.
ساورێن و سەردەست نەبوونی نەتەوەیی کورد خۆی پلەتفۆرم و مەیدانی هاوپەیمانی ئێمەی بەرتەسک دەکاتەوە. بۆیە دۆزینەوەی ئەو خالانە کە دەتوانن ببنە بەشێک لە پلەتفۆرمی هاوپەیمانی کورد و دنیای رۆژئاوادا دەبێ وەک ئەرکێکی فیکریی و سیاسی چاوی لێ بکرێت.
چەسپاندنی ئۆرگانیزاسیۆنی ئەم هاوکارییە، داریشتنی پلانی هاوبەش بۆ ئەم شەرە و رێکخستنی ئابووریی و ئیدارە بۆ سەرکەوتووبوونمان لەو شەرەدا خۆیان وەک ئەرکی گرینگی سیاسەت و دیپلۆماسی کوردیی نیشان دەدەن. زۆر زیاتر لەوە کە ئێستا پێوە خەریکین دەبێ بۆ فراوانتر کردنی ئەم مەیدانی هاوکارییە قۆل هەڵمالین.
حوسێن کوردنەژاد
Top