لەکاتی هەڵبژاردن گوێمان لەچی بوو

لەکاتی هەڵبژاردن گوێمان لەچی بوو
ئەوانەی (کەرکوک)ییان، فرۆشت و خەڵک و خاکییان لە بازاڕێکی هەرزان هەراج کرد ، ئەمڕۆ کوردبوون و شانازی و خەبات و تێکۆشانمان پێ دەفرۆشنەوە.
ئەوانەی بەکەمتر لە شەو و ڕۆژێک نیوەی خاکی (کوردستان)ییان، فڕۆشت ئەمڕۆ ووتاری بریقەدار و شیعاراتی (کوردبوونمان) پێ دەفرۆشنەوە.
ئەوانەی پێشڕەوی تانک و هەمەری دوژمنانییان دەکرد ، ئەمڕۆ لەسەر پەتی سێدارە نیین ، لەژووری بەندینخانەکانیش نیین ، دادگای گەلیش دەستی لێیان شووشت و وەک بوونەوەرێکی کاڵفام بەڕەڵای کردن.
ئاخۆ (۱٦)ەی، ئۆکتۆبەرتان بیرە ؟
ئاخۆ ژووری عەمەلییاتی سەربازە بەکرێگیراوەکان و دووژمنانی کوردستانتان بیرە ؟
گەلۆ ، ئەرێ ئێوە بیرتانە کوڕە بەناو ئینگلیز زانەکەی دەباشان بە وواژۆی بەشێکی ئەندامانی سەرکردایەتییەکەی چۆن شانازی بەو ڕۆژە شوومە دەکرد ؟
ئێوە بیرتانە چۆن پێشوازییان لە ئاغاکانییان دەکرد بۆ ئەوەی کوردستان و ئەزموونەکەی لەناو ببەن ؟

لە ڕۆژی دەنگدان نیشتیمان چاوەڕێی دەنگتانە ، دایکی شەهیدان چاولەڕێی هیممەتتانە ، بۆ ئەوەی کاروانی سەربەخۆیی بەردەوامبێت ، بۆ ئەوەی ئیرهابی فکری لەگۆڕ بنرێت ، بۆ ئەوەی خاک فرۆش و جاشوولکەکان سزادەن دەنگ بدەن بە لیستی ۱۸٤ (پ.د.ک).
Top