خەرمان بەرەکەت ، ئاوادانبێت کوردستان ...
May 6, 2018
وتار و بیروڕا
١- دەستپیکردنى بنیاتنانى پڕوژەى گەشت و گوزارى کەرتى تایبەتى (گوندى سپى ) لە زاخۆ بە گوژمى (١٧) ملیون دولار .
٢- دانانى بەردى بناغەى پڕوژەى ئاوى ناحییەى (فایدە) ى سەر بە پارێزگاى دهۆک ، بە هاوکارى ڕێکخراوى (giz) ى ئەلمانى ، بە گوژمى (١٨) ملیون یورو ، (٣٠٠) هەزار کەس لە (فایدە ، دومیز ، شاریا و کەبەرتوو ١،٢) لێی سودمەند دەبن .
٣- کردنەوەى ڕێگاى (سێمێل - خانکێ ) بەدرێژایی (٢کم) بە هاوکارى ڕێکخراوى (undp) . بە گوژمى زیاتر لە (٥٠٠) هەزار دولار.
٤- بنیاتنانى (کارگەى بەرهەمهێنانى زەیتى زەیتون ) ى کەرتى تایبەت لە شارى سلێمانى .
٥- بەهۆى هەڵسوکەوتى نارێک و دور لە ئەتیکێتى کارکردن ، کومپانیاى (fedex) ى فروکەوانى بازرگانى (کارگۆ) بەغداى جێهێشت و بەرەو کارکردن دێت لە گەڵ فروکەخانەى هەولێر ، کە دەبیتە مایەى بەگەرخستنى دەیان کەس .
٦- بە پێی رێککەوتنێک لە نێوان حکومەتى هەرێم و ئێران ، دەست بە کردنەوەى (ناوچەیەکى بازرگانى) دەکرێت لە خالى سنورى پەروێزخان .
٧- کردنەوەى (کۆمەڵگایەکى وەرزشى) لە سەر ئەرکى هاولاتییەکى نیشتمانپەروەرى شارى هەولێر (ئەندازیار سەفین یاسین) لە کولیژى زانستى زانکۆى سەلاحەددین .
خەرمان بەرەکەت ، ئاوەدانبێت کوردستان .