جیاوازی ئێمەو ئەوان
April 28, 2018
وتار و بیروڕا
ـ ئەوان ریزیان گرتبوو تا عەبادی قبوڵیان بکات و بیان بینێت دەرگاشیان بەڕوودا نەدەکرایەوە، هەڵبەت بەڵاپتۆپی پڕ لە زانیاری گڕێبەستە نەوتیەکان، ئێمە دوای دوو ڕۆژ لە پێشکەشکردنی داوای کەسەردانی هەرێم دەکات، ڕێگامان دا عەبادی بێ.
ـ ئێوە خیانەتتان کرد لە دواوتاری دوای ۱٦ـی ئۆکتۆبەر، کە بەبۆنەی کۆتاهاتنی داعش پێشکەشی کرد عەبادی سەرباری خیانەتەکەی ئێوە لانی کەم لەبەر دڵی ئێوە، سوپاسی پێشمەرگەی نەکرد، ئێمە لە سحێلاو پردێ و مەحمودیه چۆکمان بە سوپای عێراق و میلشیای حەشد و پاسدار و میتی تورکدا هێنا، کەچی لەیەک وتاری، ۱۰ جار گوتی سوپاسی پێشمەرگە دەکەین، کوتک دەزانێ قۆناغ لەکوێیە.
ـ ئێمە رێفراندۆم دەکەین و بەربژێرانمان پڕ بەگەرویان هاواری سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، ئێوە بەربژێرەکانتان جگە لە دروشمی حزبی تەنانە پۆستەرتان بە زمانی عەرەبیە.
ـ ئەوان پێشنیاری بڕینی موچەیان کرد، ئێمە بڕیاری سەربەخۆی ئابوریمان دەرکرد، کە بنەمای سەربەخۆیی کوردستانە.