پارتی وبارزانیی، رێگەی كوردپەروەری ، رٍەتكردنەوەی داگیركاری و بەرەو سەربەخۆیی كوردستانە ..
April 24, 2018
وتار و بیروڕا
.پارتی و بارزانی ئامانجی سەرەكیان لە شۆڕش و خەبات و تێكۆشاندا لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی كوردستان بووە لە هەموو قوناغەكاندا، خۆی بە خاوەنی نەتەوە و نیشتمانەكەی زانیوە و هیچ كات ئامادە نەبووە مساوەمە لەسەر مافە رەواكانی كورد بكات لە هەردوو قۆناغەكاندا چ لە قۆناغی چەكداری و چ لە قۆناغی سیاسی و شارستانیدا، هەمیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا پێشەنگ بووە بۆ بەرگریكردن لە نەتەوە و خاكی پیرۆزی نیشتمانەكەی، بۆیە كاتێك مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵدەدەینەوە ئەم راستییەمان بۆ رووندەبێتەوە كەس ناتوانێت نكۆلی لەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی پارتی و بارزانی بكات كە لەپێناو سەرفرازی و رزگاری نەتەوە و وڵاتەكەی پێشكەشی كردووە. پارتی و بارزانی هەمیشە كۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی كورد و كوردستان و لە بەرامبەر هەموو پێشهات و رووداوە سیاسییەكاندا وەستاونەتەوە و شكست بە گشت پیلان و ئەجێندا سیاسییەكانی دوژمنانی دۆزی رەوای نەتەوەكەمانیان هێناوە، بۆیە كاتێك پارتی و بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێكی نامۆنییە، پارتی و بارزانی پشكی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەركەوتووە، چونكە ئەركی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی، هەمیشە قورسترین ئەرك بووە، ئەركی پارتی و بارزانی ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا، هەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواكانی كورد بكات لەهەر بەشێكی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی.
پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرێژایی مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی ، دەیان كۆسپ و پیلانیی تا بە ئەمرٍۆ تێكشاندووە و بەرێكردووە ،ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە دژی پارتی و رێبازی بارزانیی جێبەجێكرا پیلانێكی ترسناك و گەورە بوو كە هەموو لایەنەسیاسییەكانی شیعە و سوننە و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش تێیدا بەشدارن، مەبەستیش لاواز كردنی پارتییە لە هەموو جومگەكانەوە، بۆ ئەمەش ئێران زۆر بە وردی كاری لەسەر دەكات.پیلانەكەی دژبەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەوەیە، كە تا بتوانن پێگەی ئەو حزبە لە رووی سیاسییەوە لاواز بكەن، واتە تا بۆیان بكرێت، كار لەسەر ئەوە دەكەن پارتی و هەرێمی كوردستان كەمترین كورسی پەرلەمان لە عێراق و هەرێمیش بەدەست بێنێت، تا رۆڵی لە گۆڕەپانی سیاسی جیهان و ناوچەكە و عێراق و هەرێم كەم بكەنەوە.هەموو دداگیركەران وژمنانی كورد، لە رووداوەكانی ئەم دواییەی كوردستان دڵنیا بوونەوە كە بڕیارە هەستیارەكان بەدەست پارتییە، چونكە تاكە حزبە كە ناوەندێكی بڕیاری بەهێزی هەیە و كەس و لایەن ناتوانێت كار لەسەر دابەشكردنی ئەم حزبە بكات، لە كاتێكدا دۆخی حزبەكانی دیكەی كوردستان وەك وێنەیەكی ڕەنگا و ڕەنگ لەبەر چاوە و زاڵ بوون بەسەریان زۆر ئاسانە. واتە پارتی تاكە كۆسپی مەزنی بەردەم بەدی هێنانی ویستی دوژمنانە،دڵنیام وەزۆریش دڵنیام پارتی وبارزانی خەونی نەزۆکی دوژمنان دەنێ تەگۆڕو .خەونە گەورەکەی گەلی کور لەژێرباڵی پارتی و کورد پەروەران دەگاتە مەقسەد. بەدرێژای مێژو لەهەرجوا وڵاتە؛کەی بەناو دراوسێی کوردستان پیلان دژی کوردو ماڵی بارزانی و پارتی دەگێڕن بەڵام هەورازە کەی بارزانی هێندە سەختە هیج،کام لەم وڵاتانە نەیان توانی پێیدا سەرکەون. ئاسۆڕونە پشت بەیەزدانی مەزن. دەستی جەنابیش تان خۆشبۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش بەردەوام لە پێناو مافەرەواكان و رزگاركردنی كەركووك و ناوچە داگیركراوەكان تێكۆشاوە و تێدەكۆشی تا گەیشتن بە كەنارٍی دڵنییاییی..