هەلخەلەتاندن و پروپاگەندەی سیاسی

هەلخەلەتاندن و پروپاگەندەی سیاسی
هەلخەلەتاندن دیاردەیەکی ناشرینی ناو سیاسەتە کە هەندیک لە کەسانی سیاسی پەنای بوی دەبەن بو گەیشتن بە بەرژەوەندی و ئامانجەکانیان ــ بویە پێویستە مروف پشت بە سەرچاوەی جورا و جور ببەستێت بو دلنیابون لە هەلە و راستیەکان--- ئیکمان دەلێت"قورسە راستی و هەلخەلەتاندن لە یەکتر جیابکەینەوە کاتێک مروڤ لەو باوەرەدا بیت کە هەلەکەی راستە"لەم وتەیەی ئیکماندا بومان رووندەبێتەوە کە هەلخەلەتاندن چەند دیاردەیەکی ناشرینی ناو سیاسەتە کە هەندێک لە سیاسەتمەداران بو شاردنەوەی هەلەکانیان پەنای بوی دەبەن ـ بێگومان پالنەرەکانی هەلخەلەتاندن جورا و جورن بەلام گرنگترینیان سود و قازانجە ـ بە واتایەکی تر یەکیک لە پالنەرەکانی هەلخەلەتاندن بەرژەوەندییە کە لەکاتی هەلبژاردندا هەندێک پالێورا و لیست و قەوارەی سیاسی بو گەیشتن بە بەرژەوەندی تایبەتی خویان پەنای بوی دەبەن ـ بەهەرحاڵ لەم وتارەمدا دەمەوێت هەلوەستە لەسەر هەلخەلەتاندن و پروپاگەندەی سیاسی بکەم لە هەرێمی کوردستان...!
ئەلبەتە بانگەشەی هەلبژاردن بەشێوەیەکی فەرمی لە رێکەوتی ۱۵ ـ ٤ ـ ۲۰۱۸ لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد ـ رۆژ بەرۆژیش بازاری پالێورا و لیست و قەوارەی سیاسی گەرمتربووە ـ تەنانەت کار گەیشتوتە ناوزراندن و شکاندنی یەکتر و تومەتبەخشینەوە بە یەکتر ــ بەداخەوە هەندێک پالێورا و لیست و قەوارەی سیاسی پەنادەبەنە بەر شێوازی جورا و جور بو راکێشانی هەست و سوزی خەلک و بەدەستهێنانی متمانەی خەلک ـــ وەکو ئاماژەمانپێدا هەندێک پالێورا و لیست و قەوارەی سیاسی بو بەدەستهێنانی زیاتری دەنگی خەلک پەنایانبردووتە بەر شێوازی جورا و جور تەنانەت لایان گرنگ نیە ئەگەر ئەو رێگایانەش پێچەوانەی بەرژەوەندی گشتی بێت ـ ئەوەی گرنگە لایان راکێشانی هەست و سوزی خەلکە و بەدەستهێنانی متمانەی خەلکە بو ئەوەی دەنگی پێ بدەن و بازاری پروپاگەندەی خویان پێ گەرم بکەن جار بەهەر رێگا و شێوازێک بێت..
بەداخەوە ئەو راستیە تالە دەلێین کە هەندێک پالێورا و لیستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەم پروپاگەندەی هەلبژاردندا پەنایان بردووتە بەر هەلخەلەتاندنی سیاسی ئەویش لەرێگای وتار و پەیام و گوتاری سیاسی هەلەوە ــ تەنیا ئامانجیشیان لەو کارەیەدا راکێشانی هەست و سوزی خەلکە تاکو لە ۱۲ ئایاردا دەنگی پێ بدەن باشترین نمونەش یوسف محمد پالێوراوی لیستی بزوتنەوەی گوران و علی باپیر ئەمیری کومەلی ئیسلامی کوردستانە کە هەردووکیان نەهامەتیەکانی کەبەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە دەیگەرێنەوە بو ئەنجامدانی رێفراندومی ئەیلونی سالی ۲۰۱۷ لە کاتێکدا حکومەتی ناوەندی سەرچاوەی ئەو نەهامەتیانیە کەبەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە..
بەداخەوە یوسف محمد پالیوراوی لیستی بزوتنەوەی گوران داوای دادگایکردنی رێفراندومچیەکان دەکات کە ۹۳٪ خەلکی کوردستان بە بەلێ دەنگی بە رێفراندومی سەربەخویی کوردستانداوە ــ ئەمە چ ناحەقیەکە بو راکێشانی هەست و سوزی بەشێکی خەلکی زونی سەوز و نیلی داوای دادگایکردنی رێفراندوچیەکان بکەی ـــ لە کاتێکدا رێفراندومچیەکان خەلکی بەشەرەف و سەربەرزی کوردستانیانن ـــ تو داوای دادگایکردنی دایکە عایشا بکەی و واز لە مافە سەرەتاییەکانی گەلێک بێنی بو بەدەستهێنانی دەنگی هەندێک خەلک ــ نازانم چون خەلک دەنگ بەو کەسانە دەدات کە دژی مافی گەلەکەی دەوەستنەوە و ئەو مافەش بە رەوا نابینن بو گەلەکەی ــ بەهەرحاڵ ئەم جورە کەسانە بو بەدەست هێنانی دەنگی هەندێک خەلک و گەیشتن بە ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان ئامادەن دەستبەرداری گەلەکەی خویان ببن و سەربەخویی گەلەکەیان پێ رەوا نەبینن..
علی باپیریش ئەمیری کومەلی ئیسلامی کوردستان بەهەمانشێوەی یوسف محمد ئەنجامدانی رێفراندومی پێ سەقەتە لە کاتێکدا سەدا نەوەدی خەلکی کوردستان بە بەلێ دەنگی بە رێفراندوم داوە ـ کەواتە ئەگەر بەقسەی ئەمیر مٶمنین بیت ئەوا ۹۳٪ خەلکی کوردستان کە دەنگیان بە بەلێ داوە بو رێفراندوم هەلەن و ئەمیر مٶمنین راست دەکات ـ ئەو گەلەی سەدان سالە خەبات دەکات بو گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی کەسەربەخوییش یەکێکە لەو مافە سەرەتایی و سروشتیانەی ـــ جا وەرە دەنگ بەو پالێورا و لیستانە بدە کە مافی گەلەکەی پێ رەوانەبینێت و داوای هێشتنەوەیان بکەی لەگەڵ عێراقەکی فاشێست و بەکرێگیراوی ئیران...
Top