نامەیێک لەمنی ڕیفڕاندۆمچی ، بۆ یوسفی کۆنە و برسی

نامەیێک لەمنی ڕیفڕاندۆمچی ، بۆ یوسفی کۆنە و برسی
من کە دەنگم بە (بەڵێ) داووە لێی پەشیمان نیم ، جارێکیتر و سەد جاریتر زەمەن دەرفەتی ئەوەم بۆ بڕەخسێنێت کە دەنگ بدەم بۆ ئازادبوونم لەو دەوڵەتەی کە ئێوەمانان شانازی پێوە دەکەن ، من هەر دەنگی خۆم بە (بەڵێ) دەدەم.
دەترسم بیرت چووبێت کە ئەو دەوڵەتەی تۆ شانازی مانەوەی لەگەڵ دەکەی ، تۆمەتبارە بە قەتل و عامی (٥٠٠٠) خەلکی هەڵەبجە و (۸٠٠٠) ئەنفالی بارزانی و (۱۸۲)هەزار ئەنفال و زیندەپەچاڵکردنی خەڵکی گەرمیان و بادینان و خاپورکردنی سەدان گوندی کوردستان !
عەجەب لەو زەمانە ، ئەگەر ئەرک نەبێت دەتوانن پێمانی بڵێن بۆچی هێندە بە (ڕیفڕاندۆم) قەڵسن ؟
بۆچی ناتوانن حەسمی بکەن ؟

ڕیفڕاندۆم دەنگی یەک بەیەکی ئازادیخوازانی کوردستان بوو ، دەنگی دایکی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان بوو ، دەنگی ڕۆڵەکانی شێخ مەحمود و قازی و بارزانی نەمر بوو ، (ڕیفڕاندۆم) ڕووحی مانەوەی کلتور و فەرهەنگ و شارستانییەتی کوردستان بوو ، پێناسی تاکی کورد بوو لە سەدەی خۆیو دەنگی ڕاستەقینەی مرۆڤگەلێک بوو کە تینووی ئازادی و سەربەخۆیی ئەبەدین.
Top