کرداری جوانی پارتی و پەرچەکرداری ناشیرینی ئەوان

کرداری جوانی پارتی و پەرچەکرداری ناشیرینی ئەوان

پارتی هەر لەیەکەم ڕۆژی خۆڕێکخستن و دروست بوون و گەشەکردنی پێویستیەکی مێژوویی و وەڵامێکی پڕ بە پێست و گونجاوی قۆناغەکە بووەو ڕووبەڕووبونەوەی هەمەلایەنەی ستەم و زۆرداری داگیرکەرانی خاک بووە، بە بیروباوەڕێکی تەواو کوردانەو خۆماڵیانە و عەقڵانی هاتۆتە مەیدانی خەبات و هەڵگری ئاوات و داخوازیەکانی هەموو تاک و سوچێکی نیشتمان بووە تا ئەو ڕۆژەی تاکەکانی نیشتمان تەنیا خەمی خاک و خەڵکیان هەڵگرتبو تێکڕا لە دەوری پارتی و سەرکردە کاریزماکەی کۆبونەتەوەو درێغیان نەکردووە لە هەمو جۆرە قوربانی دانێک و هەمیشەش کردارەکانی پارتی و سەرکردایەتیەکەی جیا نەکراونەتەوە لە ناخی هەر تاکێکی نیشتمان، هەر ئەمەش وایکردووە زیاتر لە حەفتا ساڵ و تاوەکو ساڵانێکی دوورودرێژی زۆریش هەر پێشڕەوو ژمارە یەک بێت.

لە درێژی ئەو هەمو ساڵانەو ئەو قۆناغە جیاجیایانەی بەسەر گەلی کوردستاندا تێپەڕیون بۆ دۆست و دوژمن ڕوون بۆتەوە کە پارتی و سەرکردایەتیەکەی بڕیار بەدەستی یەکەم و کۆتایی گەلن و بەبێ ئەوان هیچ بڕیارێکی چارەنوسساز و یەکلاکەرەوە نادرێت و ناسەپێندرێت، چونکە زۆرینەی گەل متمانەی خۆی پێبەخشیون و بە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی دەزانن، هەر ئەو متمانە و گردبونەوەیەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە پارتی و بارزانی بڕیار بەدەستی شەڕو ئاشتین لە کوردستان.

بە هەمو جۆرێک لە ناوخۆو دەرەوە دژایەتی و گەلە کۆمە لە دژی پارتی و سەرکردایەتیەکەی کراوەو هەمو هەوڵێک بۆ لەناو بردن و لاواز کردن و دوورخستنەوەی دراوە، بەڵام چونکە پارتی هەڵقوڵاوی ناو ناخی هەمو تاکێکی ئەو نیشتمانەیە و ڕەسەنایەتی سەرتاپای داپۆشیوە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان ئاوێتەی بووەو نەمانی پارتی بە نەمانی خۆیان دەزانن نەک لاواز نەبووە بەڵکو تا ڕۆژگار تێپەڕیوە ڕیشەی زیاتر بە خاکی پیرۆزی کوردستاندا چۆتە خوارێ و گەیشتۆتە هەمو سوچێکی نیشتمان و تا دێت لە جاران زیاتر بە هێزترو تۆکمەتر دەبێت.

ئەو گشت دەسکەوت و خەبات و قوربانیدانە بێ دابڕان و پاشەکشەنەکردنە وسازش نەکردنەی پارتی لەسەر مافە نەتەوەییە ڕەواکان سەلمێنەری ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە کە پارتی و بارزانی تاکە لایەنی متمانە پێکراوو بە توانای گەیاندنی میللەتن بە هەمو مافە ڕەواکانی و هەرخۆشیان لایەنی بڕوا پێکراوی پارێزەری دەسکەوتەکانن.

ئەوانیتر نەهەڵقوڵاوی خەم و ئاواتی گەلەکەیانن و نەڕیشەیان پتەوو خۆڕسکانەیە، تەنیا پەرچەکردارێکی ناشیرینی دروستکراون بە دەستی ئەملاولاو ویستویانە و دەیانەوێ پارتی غایب بێت تاکو ئەوان دەرکەون، یاخود ڕقێکی ناپیرۆزی ململانێیەکی ناشیرینن تەنیا هەڵپەی بەدەستهێنانی دەسکەوت ڕاپێچی مەیدانەکەی کردون، تا وایلێهاتووە لەم کێمەکێش و ململانێیە قێزەونە بەزەییان بە خودی خۆشیاندا نەیەتەوە، ئەوە گەل و ئازارەکانی و کێشە ڕەواکەی لەولاوە بوەستێ.
Top