پار￵تی زیاتر لە حزبی پێشەنگ

پار￵تی زیاتر لە حزبی پێشەنگ
هەر لەسەرەتای دروست بونی پارتی دیموکراتی کوردستان مستەفا بارزانی باوک شەڕی ماف و یەکسانی و نەتەوایەتی کردۆتە نەهجی ئەم حزبە، تاکو ئێستاش ئەم ئامانجە پیرۆزە بە دەستی رێزدار سەرۆک بارزانی هەروا لە مەیدانی جەنگە لەگەڵ نەیارانی کورد و کوردستان شەڕی پێ دەکریت، پارتی خاوەنی چوار شۆڕشی پڕ لە سەروەری و شانازیە دەستکەوتەکانیش هیچیان بۆ خودی بارزانی نەبووە. دەستکەوتەکان بۆ میللەت بووە، ئەمەش مایەی شانازیە بۆ ئێمە مانان زۆرجار گوێبیستی کادیرە باڵاکانی پارتی دەبین دەڵێن پارتی شۆڕشی کردووه بێ خەبەر لەوەی پارتی چوار شۆڕشی کردووه کە دواین شۆڕشیان لە تەواوی مێژووی کورد گەورەتر و پیرۆزترە. ئێستا لێم دەپرسن جگە لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان کوان شۆڕشەکانی تر ئێمە دەزانین شۆڕشی ئەیلول لەدوای نسکۆ و پەیمانامەی جەزائیری 1975 کۆتایی هات و ڕاستەوخۆ شۆڕشی گوڵانی پیشکەوتووخوازی نیشتمانی بەدواوه دێت کە ئەویشمان بە سەرکەوتووی تەواو کرد شۆڕشی ڕاپەرین لە بەهاری ۱۹۹۱ دەست پێ دەکات بە سەرکردایەتی و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕاپەڕین بە سەرکردایەتی پارتی و بارزانی دواتریش بینمان کە چۆن هێڵی دژە فڕین و ناوچەیەکی ئارام بە هاوکاری فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایش ￷￵دروست دەبێت و کوردستانیکی نیمچە ئازاد لە عێڕاقێکی پوچەڵ ئەوەشیان پڕ دەسکەوتێکی یەکجار گەورە بوو بۆ نەتەوەیی کورد. دواتریش شۆڕشی چوارەم دەست پێ دەکات کە من ناوم ناوە شۆڕشی دیبلۆماسیەت و ناساندنی قەوارەی سیاسی کوردستان بە دونیای دەرەوه لە ڕاستی دا گەورەترین و سەخترین شۆڕشە کە ماڵباتی بارزانی و خودی جەنابی سەرۆک پێشەوایەتی دەکرد هەموومان دەزانین لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دوای ڕوخانی رژێمی بەعس رێزدار سەرۆک بارزانی مەلەفی کوردایەتی لە دەست بووە چەندان ئاستەنگی هاتۆتە سەر رێگە، بەڵام کۆڵی نەداوە و هەمووکات سەرکەوتوو بووە بەسەر کۆسپەکان، چونکە ئەوەیان سەخترین شۆڕشە لەم ماوەیەدا بینیمان چەندین سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیر و دیبلۆماتکار دەهاتن بۆ کوردستان و فەڕشی سور و پڕۆتۆکۆڵی سەرۆکایەتی و ماڕشی ئەی ڕەقیب لە پێش سەرۆکەکان لە پایتەخت لە پێشوازی میوانان ئامادە دەبوون.
هەروا سەرۆک بارزانی چەندین سەردان و دیداری لە وڵاتانی جیهان ئەنجام دا بەچاوی خۆمان بینیمان کە چۆ وڵاتان پێشوازیان لێدەکرد وەک سەرۆک وڵاتێک لەگەڵ ئەوشدا بەهۆی سیاسەتی حەکیمانەی خۆی هەندێ وڵاتی ناچارکرد مامەڵەی سەرۆکی وڵاتێکی لەگەڵ بکەن یەکیک لەو وڵاتانە تورکیا بوو که ناچاری کرد ئەو پەرچەمەی (قازی محمد) لە مهابات دایە دەستی باوکی روحی نەتەوەیمان بارزانی نەمر تورکیا ناچار کرا لە پێشوازی سەرۆک بارزانی هەڵبکەن و لە پەنای وێنەی دوژمنێکی وەک ئەتاتورک دابندرێت بارزانی کۆتایی بەم شۆڕشە دێنێت لەبەر ئامانجی سەربەخۆیی و خەونی لەمێژینەی کورد . سەرۆک فەرمان دەکات بە نوسراوێکی دەستی دور لە نوسراوی فەرمی دەوڵەت لێرەوه شەرعیەتی شۆڕشگێری وەردەگرێتەوه داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات رۆژێک دیاری بکرێت بۆ ڕیفراندۆم لە بەرواری ￶25 9 2017 ￵ڕیفراندۆم لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە کەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە کرا هەموو کورد دەنگی بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی لێرەوە شۆڕشی سەربەخۆیی دەست پێ دەکات، بەڵام بەهۆی خیانەتی ￶16 ￵ئۆکتۆبەر کەمێک دواکەوت، بەڵام دەبینین و چاوەڕێ دەکەین دوای چەند ماوەیەکی کورت سەربەخۆی کوردستان لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی دروست دەبێت، بۆیە دەبێت هەموومان دەنگ بەدەینە پارتەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی خەونی لەمێژینەی کورد بەدی بێت و کوردستان سەربەخۆ بێت ￸
03:41 م
حزبی
Top