كورد و هه‌ڵبژاردنی ئاینده
April 15, 2018
وتار و بیروڕا
ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی ئازادی و دیموكراتی گه‌لانه بۆ دیاریكردنی مافی به‌رێوه‌بردنیان كه‌تیایدا له ڕۆژێكی دیاریكراو و دوای ئاماده‌كاریه‌كی دروست هاونیشتیمانیان هه‌ڵده‌ستن به ده‌نگدانی نهێنی و كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ڕاده‌سپێرن بۆ به‌رێوه‌بردن و گه‌یشتن به‌ناوه‌ندی بڕیار به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه به‌گوێره‌ی یاسا بۆیان دیاریكراوه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵبژاردن به كۆمه‌ڵێك قۆناغ و هه‌واراز و نشێوی سه‌خت تێپه‌ریووه تاوه‌كو مرۆڤ به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی بتوانن به‌شداری تێدابكه‌ن، چونكه له زۆڕێك له شارستانیه‌كان ماف به‌ته‌نها بۆ پیاو یان زه‌نگینه‌كان یاخود كه‌سانی خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام دوای به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی هۆشیاری و بزاوته سیاسیه نوێخوازه‌كان ئه‌و مافه به هاوڵاتیان به‌خشرا، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گرینگه له مێژووی سیاسی دا، چونكه هه‌ڵبژاردن ناوه‌رۆكی دیموكراسیه و به‌بێ هه‌ڵبژاردن دیموكراسی واتایه‌كی تاواو نابه‌خشێت.
هه‌ڵبژاردن له فه‌رهه‌نگی عێراق
له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو شانشینی عێراق دامه‌زرا یه‌كه‌م دامه‌زڕێنه‌ری (مه‌لیك فه‌یسه‌ل) بوو له‌و كاته‌دا عێراق ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی پێك هاتبوو له دوو ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی ئه‌عیان (پیاوماقوڵان) و ئه‌وه‌ی تریش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو كه‌ئه‌ركی دانانی یاسا و چاودێردكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت بوو، هه‌روه‌ها دوای نه‌مانی سیسته‌می پاشایه‌تی و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی(14ته‌موزی 1958)ز هاتنی حوكمڕانی كۆماری په‌رله‌مان بوونی نه‌بووه یاخود بونێكی كارتۆنی بووه، چونكه ده‌بینین نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق به‌تایبه‌ت كورد ئه‌و ڕۆڵه‌یان پێ نه‌دراوه تاوه‌كو هه‌ست به‌ئاسوده‌یی بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ی عێراق، بۆیه ده‌كرێت بڵێن شێوازێكی نادیموكراتی هه‌بووه له به‌رێوه‌بردنی عێراق، چونكه دیموكراتی و ئه‌و جۆره له به‌رێوه‌بردن كۆك نین، له‌هه‌مان كاتدا، دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران خه‌ڵكی عێراق به دیدێكی نوێ ئاشنایی هه‌ڵبژاردن بوون وه‌ك مافێكی سیاسی، بۆیه ناتوانین بڵێن هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌بژردرێن كه‌سانی چاكخوازی ئه‌و مه‌یدانه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبژاردن لای تاك له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی خهلفیهكی ئه‌رێنی نیه تاوه‌كو خواستی ئه‌وان سه‌ربگرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و پێوه‌ره شكلیهكان كاندیدان هه‌ڵده‌بژێرن كه ده‌بووایه كه‌سانی ئازا و چالاك و بوێریان هه‌ڵبژاردبا كه‌سانێك باوه‌ڕیان به دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی بوایه له به‌رێوه‌بردن.
پرسی به‌شداریكردنی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كان
ڕووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) پێگه‌ی كوردیان له به‌غدا ئه‌گه‌ر لاواز نه‌كردبێت به‌هێزیشی نه‌كردووه، چونكه كورد خواستی وابوو به ئامرازێكی دیموكراتی وئاشتیانه كه ریفرانۆدم و راپرسیه ویستی خه‌ڵكی كوردستان بزانێت بۆ مانه‌وه یان ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌روه‌ك چۆن به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدرا و كورد ئه‌مه‌ی كرده كارتێك كه هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ ده‌رهێنان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س له هێزێكی سیاسی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی خیانه‌ت و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان ته‌سلیمی حه‌شدی شیعی و سوپای عێراق كرد به‌م كاره‌شیان جگه‌له‌وه‌ی خۆیان له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستان سه‌رشۆڕ و ناشیرین كرد هاوكات كێشی كوردشیان به‌ره‌و دوڕیانێكی ترسناك برد كه هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌بوو كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌بارببه‌ن له پێناو ده‌سكه‌وتێكی ماددی بچوك بۆ خۆیان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نزیكه و له‌مانگی ئاینده ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك هێز و لایه‌نی سیاسی عروبه و شۆڤینی خۆیان مه‌لاسداوه بۆ لێدان له‌هه‌رێم وده‌سكه‌وته‌كانی، هه‌ربۆیه گرینگ‌ترین ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌وه‌یه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگ به‌و حزب و نوێنه‌ره كوردانه بدات كه بۆ خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێده‌كه‌وێت نه‌ك ئه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌ولێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه و ئه‌جێندای بێگانه‌یان لا لهپهسندتره له‌هی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، ئێستا له هه‌موو كات كوردستانیان كه‌سانی خه‌مخۆر و كوردپه‌روه‌ر ده‌ناسن هیچ پاساوێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نا نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵپه‌رست هه‌لبژێرن!!. له‌ڕاستی دا ده‌نگده‌ری كورد له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتیمانی دایه به‌وه‌ی ده‌بێت رێز له پێگه‌ی خۆی بگرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ویژدانه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر ئایندهی خۆی و هاونیشتیمانیانی بدات به‌وه‌ی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێرن كه خاوه‌ن رابردوو و مێژووێكی پڕ سه‌روه‌ریه له پارێزگاریكردنی شكۆی كوردستانیان، بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌هۆشیاریه‌وه له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ڕووبكه‌ینه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌باشترینیان بده‌ین له‌پێناو ئایندهی نیشتیمان، نه‌وه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
هاوهه‌ڵوێستی كورد و هه‌لبژاردن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كوردستان فه‌زای ئازادی سیاسی و بابه‌تی دیموكراسی له راده‌به‌ده‌ره هه‌ر بۆیه ئاساییه ژماره‌یه‌كی زۆری حزب و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بوونیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی جوانی هه‌رێمه له هه‌بوونی فره‌حزبی و كه‌لتوری سیاسی جیاواز، بۆیه جێگای شانازیكردنه، به‌ڵام نابێت هه‌موو ئه‌و جیاوازیه حزبی و سیاسیه ببێـته هۆی ئه‌وه‌ی ململانێ و ناكۆكیه‌كان شكۆی نه‌ته‌وه‌ییی كورد بشكێنرێت و پێگه و قه‌باره‌ی كورد بهێنرێته خواره‌وه ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی فكر و تێروانینی سیاسی بۆ به‌رێوه‌به‌ردنی هه‌رێم.
كورد چه‌ند یه‌كریز و یه‌كگرتوو بێت هێشتا كه‌مه، چونكه لایه‌نی به‌رانبه‌ر به درێژایی مێژوو كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه له دژایه‌تی كورد و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان، بۆیه یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی ده‌بێت وه‌ك ئه‌رك سه‌یر بكرێت و لادان له‌و یه‌كریزیه وه‌ك خیانه‌ت دابنرێت وه خه‌ڵكی كوردستانیش چاو‌دێر بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه یه‌كگرتویی كورد له‌بارده‌به‌ن ده‌بێت سزایه‌ی قورسیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
له ناوه‌خۆیی كوردستان هه‌ر چه‌نده كێشه و گرفتی سیاسی هه‌بێت قابیلی ئه‌وه‌یه لێك تێگه‌یشتن هه‌بێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له عێراق كه كورد تیایدا زۆرینه نیه و لایه‌نه‌كانی تری شیعه و سونه هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ڕژێمه كۆنپهرستهكانی پێش خۆیان هه‌یه. لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك هه‌ڵوه‌ست نه‌بن، كه‌واته ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ئه‌نفال و كیماباران و سوتاندنی كوردستان و له سێداره‌دانی مرۆڤی كورد و هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاری و جینۆساید ببێـه ئه‌مری واقیع و واقێعێكی تاڵ بهێنێته‌دی، بۆیه ئه‌ركی لایه‌نه سیاسهكانه دڵنیایی به هاونیشتیمانیانی كورد بده‌ن به‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌بن و كێشه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان ناكه‌نه هۆكارێك بۆ دروست كردنی ناته‌بایی له پێناو به‌رز هێشته‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا .