یەکانگیری ئیداری ترامپ بۆ روو بەرووبوونەوەی ئێران.

یەکانگیری ئیداری ترامپ بۆ روو بەرووبوونەوەی ئێران.
دوای دەست بەکاربوونی ترامپ وا پێش بینی دەکرا کە زۆرترین دەست لەکار کێشانەوە یان دوور خستنەوە لە مێژووی دەولەتی ئەمریکا لەو ئیدارەی تازیەبێت. یەکەم دەست لەکار کێشانەوە لە وەتەبێژی کۆشکی سپی دوای ماوەیکی کورد دەستی پێکرد و گۆتایەکەی بە دوورخستنەوەی راوێژکاری ئاسایشی و وەزیری دەرەوە بووە لە لایەن سەرۆکەوە(ماكماستر و ریکس تیلرسۆن)کۆی دوورخراوەکان و دەست لە کارکێشاوەکان گیشتە %٤۸ ئیدارەکەیە ، بۆ یەکانگیری و تەواوبوونی ئیدارەکەی بۆ روو بەرووبوونەوەی نەیارەکانی.

ترامپ زیاتر لە جارێك داوی پێکهێنانی هاوپیمانی کردوە بۆ روو بەروو بوونەوەی ئێران و هەروەها پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلی بە پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا بەستویتەوە ، دوای سالی ۱۹۷۹ دروست بونی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمریکا بۆیەکەم جارە بەشێوەی راستەخۆ بەهەرەشی دەزانێت بۆ سەر پاراستنی بەرژەوەندیەکانی و ئاسایشی ئیسرائیل ،جونکە ئێران دەستی بەسەر پێچ پایتەختی دەولەتی عەرەبی داگیر کردوە هەوڵی زیندوکردنەوە ئیمپراتۆریەتی سەفەویە هەوڵی دەست بەسەر داگیر کردنی رۆژهەلاتی بچوكدە دات ، هەر وەك جوگرافیزانی بریتانی هاڵفرێد ماکندەر خستویاتە روو" جیاوازی لە نێوان بالادەستی هێزی دەریاوانی و هێزی و شکانی بۆ دەست بەسەرداگیرکردنی هێزی جیهانی ،ماکندەر پێوابووە هێزی وشکانی زاڵ دەبێت بەسەر هێزی دەریاوانی بە هۆی ئامرازەکانی گواستنەوە و پێش کەوتنی تەکنەلۆجیا. هەروەها پێوابوو هەر کەس دەست بەسەر رۆژهەلاتی ئۆرپا داگرێت ئەوە دەست بەسەر رۆژهەلاتی ناوەراست دا دەگرێت ، ئەگەر دەست بەسەر رۆژ هەلات ناوەراست داگرێت دەست بەسەر هەردوو کیشوەری ئاسیاو ئەفریقا دادەگرێت ، هەر کە دەستت بەسەر ئەو دوو کێشوەرە بگیرێت دەست بەسەر جیهان دادەگرێت"
ئێران بەیاوەری هاوپیمانەکان و گروپە میلیشا کانەوە خەریکە دەست بەسەر دڵی زەوی دادەگرێت (رۆژهەلاتی بچوکە) ، هەرەشە لە ئاسایشی وەزی جیهانی دەکات.

دوای روخانی رژێمی بە بەعسی عیراقی و نەمانی هێچ جەمسەر بەندێکی بەهێزی( عەرەبی سونی ) دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوجکە و پێك هێنانی هاوپیمانی سێ قۆڵی لە نێوان (ئێران و تورکیا و روسیا) یەک گرتنی دەولەتی تورکی سونە لەگەڵ ئێرانی شیعە ئاسایشی ئیسرائیل کەوتۆتە بەرمەترسییەکی راستە قینە زیاتر لە جارێك لە لایەن سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیڵ ڕاگەیندراوە .

بە بۆجونی بەشێك لە توێژەرانی سیاسی ئەمریکا روخاندی رژێمی بەعس بە گەورەترین هەڵەی ئیدارای بۆشی کور ناوی دەبەن ، جونکە بووە هۆی دەست واڵا بونی ئێران بۆ دەست بەسەر داگیر کردنی وەڵاتی عەرەبی ، جونکە بەبونی دەولەتێكی( عەرەبی سونی )بەهێز هۆکارێك دەبێت بۆ ململانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بەیەك ، دەبێتە هۆکاری لە بیر جوونەوەی (ئیسرائیل) لە ناوچەکە .

دوای ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئیدارای ئەمریکا دانانی (جۆن بۆلت) وەك راوێژکاری ئاسایش ئەمریکا ( پۆمپیۆ) وەك وزیری دەرەوە بەشێوەی راستە خۆ هەرەشی لە ئێران دەکان ، لە چەند بۆنەیەك بۆلت ڕایگەیاندوە نابێت کۆماری ئیسلامی تەمەنی ٤٠ساڵی خۆی تێپەرێنی ، بەهرام قاسمی وەتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕایگەیان دانی پۆمپیۆ وەك وەزیری دەروەی ئەمریکا دەبێتە هۆکارێك بۆ تێگەڵبونی کارەکانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی دەروە.
Top