هەلەی گەورە لە داریشتنی سیاسەتدا

هەلەی گەورە لە داریشتنی سیاسەتدا
دینتی ئەوەی کە لەبەر چاوە و تێگەیشتن لێ، وەک -حالەت -و بە تایبەت وەک وەک حالەتی نۆرمال و بەردەوام و نەدیتنی پرۆسەکانی ژیانی سیاسی، کۆمەلایەتی و ئابووریی و هەروەها ستراکچرەکانی لە حالی گۆران، هەلەی کوشەندەی زۆرێک لە سیاسیەکانی دنیایە.
هیچ فاکتۆرێک زیاتر لەوە ناتوانێ بیریی گشتی فریو بدات و سیاسەت بەرەو هەڵدێر بەرێت. بۆیە رای دەربرین لە سەر سیاسەتی ولات مافی هەموو تاکێکە و بۆی هەیە بە چاک یان خەراپ رای هەبێ . زۆرینەش لە سەر حالەتی هەنووکەیی رای خۆیان فۆرموولە دەکەن.
بەلام کارەساتی سیاسەت ئەو کاتەیە کە دارێژەرانی سیاسەتیش هەر لە سەر ئەو بنەمایە سیاسەت دابرێژن و هەم خۆیان و هەم خەلک و کۆمەلگا فریڤ بدەن و بەرەو هەلدێری بەرێن. ئەم جیاوازییە گرینگە کە لە بیرمان دا بێت کە رای دەربرین لە سەر چاکی و خەراپی سیاسەت کاری هەموو هاوواتییەکە بەلام داریشتنی سیاسەت کاری پسپۆرییە.
خالێکی تری گرینگ لەم پێوەندییەدا بریتییە لە حکمرانی و بەرێوەبردنی ولات، لەم خالەشدا دەبێ بتوانین ئەم جیاوازییە ووردە ببینین، کە بەرێوەبردنی حکوومەت/ حکمرانی/ ئەرکی حکوومەتە بەلام بەرێوەبردنی ولات و پاراستنی ولات ئەرکی هەموو لایەنەکانە ، بۆیەشە کە گرینگە خۆێندنەوەی دروست لە حالەت، پرۆسەکان و گۆرانی ستراکچرەکانی کۆمەلگامان لەبەر دەستدا بێت و هەروەها هەموو کەس هەست بە بەرپرسیارییەتی بکات لە پاراستنی ولاتدا و لە بەرێوەبردنی ولاتدا گشت لایکمان هاوکار بین.
جۆرج فریدمەن سەرۆکی دەزگای ستراتفۆر لە سمینارێکی دا باسی ئەو نموونەیەی دەکرد کە لە سالانی بەر لە شەری یەکەمدا کەس پێوا نەبوو شەر روو دەدات بۆیە ئەو حالەتەیان پێ نۆرمال بوو، یان لە دەورانی شەری ساردا یان لە دوای شەری دووهەمدا کەس پێ وانەبوو کە ئالمانیا جارێکی دیکە هەڵدەستێتەوە و دەبێتە ئەم هێزە گەورەیە کە ئەمرۆ بوونی هەیە ، ئەوانە گشتیان نموونەن کە چۆن بیری گشتی ئەو کات و سالانەیان وەک حالەت قەبوول کردبوو و چۆنیش نۆخبە کاری بۆ دنیایکی تر دەکرد. کە وابوو ئەوەی ئەمرۆ حالەتە بارو دۆخی نۆرمال نییە دنیا لە گۆراندایە .
بۆیە ئەمە دەبێتە پێوەرێکی باش بۆ هەڵسەنگاندنی ئەحزاب بەتایبەت کە ئەوە خەریکین لە هەڵبژاردنەکان نزیک دەبینەوە. کامە حیزب لەسەر ئەو حالەتی- ئێستا- داسیاسەت دادەرێژێت و کامە حیزب بە ستراتێژیی دوور و درێژخایەنەوە کار دەکەن.
بە گشتی دەبێ بزانین کە ئاست و رادەی گەشەی مێژوویی کورد لە هەموو روویکەوە بەرگەی پەرتەوازەیی ناگرێت، ئابووریمان لاوازە لە رووی بەرهەمهێنانەوە ، پەروەردەمان لاوازە لە رووی کوالیتییەوە، ژینگەمان پێویستی بە سەرمایەگۆزاریی گەورە هەیە دەنا پاش چەند سالان ولات لە دەستی زبڵ دا دەخینکێت و سامانی ئاو لە مەترسیدایە و جارێ سەرمایەی گەورە رووی نەکردوتە کەرتی کشت وکالەوە ، لە بارو دۆخێکی لەم جۆرە دا دەبێ سرنجەکان روویان لە هاوکاری، بەرنامە داریشتن، دابینکردنی ئارامی کۆمەلایەتی و هتد بێت تابتوانین باری سەرشانمان بگەینینە مەنزڵ. ئێستا کە لە هەڵبژاردنەکان نزیک دەبینەوە بۆمان دەردەکەوێ کە کێ چۆن سیاسەت دەکات.
حوسێن کوردنەژاد
Top