بێ ئەوەی هیچ بزانی بۆ دێیت و خۆت بە سوپەرمانی کوردستان پێناس دەکەی

بێ ئەوەی هیچ بزانی بۆ دێیت و خۆت بە سوپەرمانی کوردستان پێناس دەکەی
بێ ئەوەی هیچ بزانی بۆ دێیت و خۆت بە سوپەرمانی کوردستان پێناس دەکەی ، ئاخر تۆ ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ لە ئەلف و بێی سیاسەت نازانیت چۆن خۆت بە ووتەبێژی شارێک دەزانیت کە ستڕاکچەری هەستانەوەی زۆرێک لە کەووتنەکان بووە ؟
سەیربکەن ، ئەو ماکینە (دژە پارتی)یانەی، شەو و ڕۆژ بۆ ناشرینکرنی (پارتی) و (بارزانی)
کارییان دەکرد ئێستا کەوتوونەتە گیانی یەکتری ، چۆن ئەوکاتەی (گۆڕان) لە (یەکێتی) زوویر ببوو پەلاماری مێژووی کۆچکردوو (مام جەلال)یان
دەدا هەموومان بیرمانە کە (KNN) چەندە بێ ڕەوشتانەو دوور لە ئەتەکێتی ڕاگەیاندن مامەڵەی دەکرد ئەوکات.
ڕێکخەری کۆچکردوو (نەوشیروان مستەفا) جارێک لە ژیانی نەیتوانیووە ئارام و هێمنانە سیاسەت بکات
بۆ تەنها جارێکیش بێت جورئەتی بەخۆیداو بەڵێنی (چوار ساڵی ئارامی) دایە خەڵکی کوردستان ، کەچی دڵی ئۆقرەی نەگرت و دیسانەوە دۆخەکەی تێکدا بۆ ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکان بشارێتەووە.
ئیدی دەبێت شاری ڕۆشەنبیری لەو هەموو دڕدۆنکانە بێتە دەنگ ، دەبێت جورئەت بکات و بە هێزەوە لەو کلتورە کرێتە خۆی ڕزگاربکات ، دەبێت ڕەددی هەموو ئەو قوتابخانە شەڕانگێزانە بکات کە دەیانەوێت دایبڕن لە کوردستان و خالی بکەن لە کوردبوون و مێژووی زەربی سفڕ بکەن.
Top