ئەو کاتەی تۆ بویتە پەرلەمانتار وەلامێک بۆ وشیار عبداللە..

ئەو کاتەی تۆ بویتە پەرلەمانتار  وەلامێک بۆ وشیار عبداللە..
کارزان سلام
مەهزەلەی سیاسەت و کاری سیاسی لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە کەسانی ئێوە ئاسا بونە دەم سپی و نوینەری خەڵک بونە داکۆکی کاری خەلک و بەرگری لە مافی خەلک بکەن .بەڕاست ئەوە بە چ روویەکەوە باسی نێچیرڤان بارزانی ئەکەیت .ئەو پیاوەی تۆ باسی دەکەیت بیرتە هاتە گردەکەی ئێوە بەر لە هەموو کەس تۆ شانشانێنی ئەوەت بوو ڕەسمی لەگەل بگریت ئەو پیاوەی تۆ باسی دەکەیت هەر ئەو کەسەیە وەزیرەکانی ئێوە پاش دەرکردنیش نەهاتنەوەو جێیان نەهێشت..ئەو پیاوە کە تۆ بە وەسیتی دەزانیت لە نێوان تورکیاو پارتی چەند مەرحومی سەرۆکتان لەگەڵی دانیشت تا وەزارەتێکی زیاتری بداتێ..تۆ نە حساب ڕۆژنامەنوس بویت کاتێک فرە ڕەنگی و فرە دەنگی لە میدیا دا دەکەیتە ڕەخنە لەسەری ئەبێ کەس هەبێ لە تۆ دۆگما تر بێت..کاتێک حیزبەکانی سلێمانی بەوە تۆمەتبار دەکەیت کە کاک نێچیر دەستی هەیە لە تەمویل کردنیان ئەمە گەورەیی ئەوەو گەمژەیی ئێوە..توخوا پێم بڵێ چەند جار تەکلیفی پارەتان لەو پیاوە کردوە..چەند جار نامەی شەخسی تان بۆ ناردوە..وەک ئەوەی بۆ هێرۆ خانت ناردبوو داوات کردبوو لە ناو یەکێتی پلەیەکی شیاوت پێ بدرێت حاشا نەکەیت کۆپی نامەکە مەوجودە..
دوا کاری سیاسی ئێوە دریژەدانە بە خۆپیشاندان جگە لەوە ئێوە کۆتاییتان هاتوە ئەوە ئێوەن حەز لە گێرە شێوێنی دەکەن نەک ئەو پیاوە .ئاخر پەیامەکەی بۆ تۆ رەنگە قورس بێت ئەگەر کێشەی موچە چارەسەر کرا ئێوە لە کوێ خۆتان ڕاوەشێنن.ئەو پیاوە بە زۆر نەبوەتە سەرۆک وەزیران و کەس ئەو پۆستەی بە خێر پێ نەبەخشیوە کاتێک متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت ۲٤ ئەندام پەرلەمانەکەی ئێوە دەستیان چاک هەڵبری بیرت ماوە یان نا؟
وشیار عەبدوڵا کەمێک وشیاری زیاترت پێویستە ئەگەر ئەو پیاوە ئەوەندە دزە تۆ باست کرد خۆ چوار وەزیرتان لە کابینەکەی ئەو بون بۆ جارێک یەک لەو وەزیرانە لوتفی نەفەرموو بڵێ ئەو پیاوە دزە.
ئەو پیاوە نەیوتوە بە کەس خۆپیشاندان مەکەن نەیوتوە خۆپیشاندان تاوانە.ئەوە تۆو حیزبەکەتن لە ئاوی لێڵدا خەریکی مەلەکردنن لە خواتان ئەوێت لە یەک سەعاتدا گۆمی خوێن لە کوردستان دروست بێت تەنها بۆ ئەوەی بە خەلک بڵێن خۆپیشاندەران لێیان درا وەک ئەوەی لە ۱۷ی شوبات روویدا کەس نیە هیندەی ئێوە بێ باک بەرامبەر گیان و ژیانی خەڵک .بۆ هەواڵێکی ڕاگەیاندنەکەتان ئامادەی هەموو درۆکردنێکن.
تۆ نەبووی وتت ریفراندۆم پڕۆژەیەکی ئەردۆغانیە و لە ژێر جاودیری تورکیا دەکرێت یەکەم ولات دژی ریفراندۆم بوو تورکیا بوو..تۆ نەبویت باسی عبادی و حکومەتەکەیت بۆ خەلک ئەکرد عبادیت لیکردین بە قازی محمد دوایی هەر خۆت وتت عبادی درۆزنە بەراستی بێشەرمی وەک ئێوە مەگەر هەر ئێوە بن.
Top