دین دەشکێنن، بەلام بایکۆت ناشکێنن

دین دەشکێنن، بەلام بایکۆت ناشکێنن
چەند ڕوژی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان چەند فەرمانگە و بەشێک لە فەرمانبەرانی حکومەت بۆ داواکردنی مافێکی رەوای خۆیان بە دیاردەیەکی شارستانی مەدەنیانە هاتە سەر شەقامەکان و داوای خۆیان گەیاندە حکومەت کە بژێویان باشتربکرێت و زیاتر لەوە ماندونەکرێن، چونکە زۆر ماندووبوون لە چوار سالی ڕابردوو، تائێرە هەمووی ڕاست و ڕەوا بوو حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەوە گەیشت و بەرەوای دەزانی و هەولەکانی خۆی خستەگەر بۆ ئەوەی کارێک بکات بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری فەرمانبەران وەک ئەوەی کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی پیرۆزبای جەژنی نەورۆزدا بە روون و ڕەوانی ڕایگەیاندن کە لە ئایندەیەکی نزیک دا دۆخ و گوزەرانی مووچەخۆرانی کوردستان باشتردەبێت، بەڵێنەکەشی گەیاندە جێ و کردیە ڕاستی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەڵام وەک کاری هەمیشەیان حزبی سیاسی ئیسلامی بە دیاریکراویش حزبێکی دیار بە چەند بەرپرس و ئەندام پەرلەمان و کاندیدێکی داهاوویان خۆیان خزاندە ناو ئەو فەرمانبەرانەی کە بۆ باشترکردنی ژیانیان دەیان ویست دەنگی خۆیان بگەیێنن بەلام ئەوانە لە پەنای ئاینی ئیسلام و لێدانی تەکبیر وەک ئەوەی بلێ ئەوان لە عەشرەومبەشەرەن دەستەڵاتی کوردستان لە دوژمنانی ئیسلام بن، ئەوانە دینی ئیسلامیان وا لێکردوە کە ئەوەی لە چوارچێوەی سیاسەتی پارتەکانی ئەواندا نەبێت ئیمانی نیە یان زەعیفە کەچی لە ڕاستی دا ئەوان بۆنەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک گۆمانی هەبێت لە دین و پەیامی پیرۆزی ئیسلام کە وا شێواندویە کە لە خەڵک تێکچوویە کە کێ ئیسلامی ڕاستە، من دڵنیا کە هەموویان ڕاستن تەنیا ئەوانە نەبن کە دین بۆ بەرژەوەندی سیاسی و کەسی بەکاردێنن، نابێت زیاتر لەوە خەلک بگەوجێنن لە ژێری ڕۆشنای دین و دینداری دا و خەلکیش بە کەم و گێل بزانن، لە ئێستادا کە بەشی زۆری مافی فەرانبەران جێ بەجێ کراوە ئەوانەی بەناوی دین و دیموکراسی بانگەشە دەکەن ئامادەن دین و پەیامەکەی بشکێنن بەڵام بایکۆت ناشکێنن.

Top