پارتی دەڕوخێت

پارتی دەڕوخێت
ڕەنگە لە سیاسەتدا واردبێت کە تۆ بخوازیت، زۆرینەی سیاسی وڵاتێکت بەدەستەوە بێت، ئیدی رەسمکردنی داهاتووی وڵات و ئیدارەدانی بەخواستی تۆبێت، سەیرکەن لە مەیدانی سیاسی و تاقیکردنەوەکان ئەگەر لە هەلبژاردنەکانی۹۲بنواڕی تا ئێستا پارتی هێزیی یەکەم و باڵادەستی وڵات بووە، کۆی تەرکیزە سیاسیەکەی لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان چڕکردۆتەوە، کە ڕەنگە هەر ئەمەش سیحری لە چلەپۆپ مانەوەی پارتی بێت.
وەهمی پارتی دەڕوخێت، ئەگەر تادوێنێ بەرنامەو کاری سیاسی چەند حزبێک بێت و کاریان لەپێاوکردبێت و لەخەیالدان و ڕیزی خەونەگەورەکانیان دایان نابێت، دواهەمین تاقی کردنەویان ئەمڕۆ بەلێدوانێکی نێچیرڤان بارزانی پوچەلکرایەوە.
حزبەکانی سلێمانی جگە لەوەی نەوەیەکی جنێودەری بەرهەم هێناوە، ئەوا نەوەیەکی پەروەردەکردووە، لەتێری و برسیەتیدا گاز لەپارتی بگرن لە ژێر تایتلی وەهمی پارتی دەڕوخێت، خۆیان لەنێو داوا ڕەواکانی فەرمانبەران و مامۆستایان و توێژەکانی دیکە بشارنەوە، مەبەستی ڕەوای ئەو توێژانە بخەنە خزمەتی تێڕامانە سیاسیەکەیان.
سەیری کەن پارتی دەڕوخێت، چی پێکردوون.
داوایان لە مالیکی کرد هێز دیجلە بجولێنێ لە ۲۰۱۱دژ بە کوردستان. بەخەونی ڕوخانی پارتی
پێشنیاریان بۆ مالیکی کرد، قوتی هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران ببڕێت، بە خەونیڕوخانی پارتی
۲۰۱۲ ژیانی هاوڵاتیان لەوپەڕی باشی بوو، ۱۷ی شوبات باردبارانی لقی پارتی کرا، چونکە بەرهەم خراپ بوو،
لە ۲۰۱٤ و شەڕی داعش و ئەوکاتانەی پارتی و لایەنە بەرگریکارەکانی دیکەیان بە تەنها جێ هێشت و
ئەوانەی دوای شەڕەکەش بوونە پالەوانی شاشە، بەجۆرێک وەک ئامادەکاری بۆ بوون بە واڵی داعش لێرە، لەترسان فەتوای جیهاد و شەهیدیان نەدا.
لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر نیوەی خاکی وڵاتیان فرۆشت، خیانەتیان لە گەڵ و نیشتیمان کرد، بە خەونی ڕوخانی پارتی.
چاوساغی حەشدیانکرد لە شەڕی پردێ، بەخەیالی ڕوخانی پارتی.
دەی هەقە کەسیاسیەکان تێناگەن، هاوڵاتیان لایان ڕوونبێت و تێبگەن کە پارتی تا سەرمەشخەلی سەربەخۆی کوردستانە و تا ئەو دەقەشی لەگەڵ بێت شەرعیەتی شۆڕشگێری لایە. پارتی و ڕوخانی جگە لە خەون و وەهمێک شتێکی دیکە نیە.
Top