پرسیارێک

پرسیارێک
ئەو مامۆستا بەڕێزەی کە گوایە سوکایەتی پێکراوە لەناو شاری هەولێر بۆ خوی شاردۆتەوە؟
بۆچی کەس نایناسێت و نازانن کێیە؟
بۆ تاکوو ئێستا سکاڵای لەسەر هێزە ئەمنی یەکان تۆمار نەکردووە ؟
قابیلە دوو مامۆستا کە لەناو خۆپیشاندانەکان بوون نایناسن و ناشزانن ئەو مامۆستا بەڕێزە لە کام قوتابخانە دەوام دەکات ؟
بۆ تەنها حاجی کاروان دەیناسێت و تەنها لە پشتەوە پیشانی خەڵکی دەدەن و وەک تاوانبارێک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن ؟
ئەگەر ئەم بەڕێزە کادری حزبی ڵایەنێکی دیاری سیاسی نەبێت خێرە وا کش و ماتە ؟
ئەرێ خێرە ئەم کوردستانە هەمووی لەسەری هاتەدەنگ بەس خۆی لەسەر خۆی بێدەنگە ؟
موزایەدەی سیاسی لە کۆمەڵگەی ئێمە گەیشتۆتە ترۆپک ، حزبی سیاسی هەیە تەنها بۆ ئەوەی مەرامەکانی بپێکێت لای ئاساییە وڵاتێک خاپور بکات و نیشتیمانێک لەناو ببات..
تکایە چاوکراووەتربن ، مەهێڵن هیچ لایەنێک بۆ مەرامی تایبەت و حزبی بەکارتان بێنن...
Top