خۆپیشاندان و دووروویی سیاسی

خۆپیشاندان و دووروویی سیاسی
مامۆستایان چینێكی هه‌ره‌ به‌رزی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌ن و كۆمه‌ڵگاش به‌ جوانی مامۆستایان ماوه‌ته‌وه‌، هه‌ركاتێك شكۆی مامۆستایان شكێنرا ئه‌وكاته‌ كۆی شكۆی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌وێته‌ ژێرپرسیاره‌وه‌، هه‌موومان ئاگادارین كه‌ حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌له‌كۆمه‌كیه‌كی ناشه‌ریفانه‌ی له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و پیلانه‌ش حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هه‌موو هێزیه‌وه‌ ئه‌یه‌وێت له‌ بڕبڕه‌ی پشتی موچه‌خوران بدات بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و نه‌مان بچێت.
له‌ڕاستی دا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ئه‌زانین كه‌ بارودۆخ و گوزه‌رانیان خراپه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك به‌كارهێنانی ئه‌و مافه‌ ده‌رئه‌نجامی ناهه‌مواری لێكه‌وته‌وه‌ ده‌بێت كۆتایی به‌و مافه‌ بهێندرێت، وه‌ك ڕوونه‌ رێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌ورۆز ڕایگه‌یاند پێداچونه‌وه‌ به‌سیسته‌می مووچه‌ ده‌كرێت به‌ شێوه‌ك له‌گه‌ڵ خواستی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ خۆره‌كانی دیكه‌ بێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌جێندایه‌كی ترسناك له‌ پشت خۆپیشانده‌رانه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت مه‌رامی گڵاوی خۆی بێنێته‌دی و ده‌سكه‌وتی حزبی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو مسۆگه‌ربكات، ئه‌گه‌رنا وڵامی حكومه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر ڕوونه‌ و له‌ جێگای خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها پێویسته‌ چاره‌سه‌ره‌ێكی خێرای بۆ بدۆزێته‌وه‌ له‌پێناو باشتر بوونی ژیانی مامۆستایان، حزبه‌ ئۆپۆزسیۆینه‌كانی كوردستان بێ چاووڕووترین حزبی سیاسین له‌ دونیادا، چونكه‌ تا له‌حكومه‌ت ده‌سكه‌وت و به‌خشیش هه‌بوو بردیان هه‌ركاتێكیش ئه‌و به‌شه‌ نه‌ما ده‌چنه‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ نه‌فه‌سی به‌رهه‌ڵستكاری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌ عورف و نه‌ریتی دونیای سیاسه‌ت جێگه‌ی نابێته‌وه‌ و شیاوی قبوڵكردنیش نیه‌.
ئه‌گه‌ر نا بۆچی كاتێك به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا ده‌نگیان لێوه‌ نه‌هات؟ كێن بوون ئه‌وانه‌ی چوونه‌ به‌غداو وتیان پاره‌ مه‌نێرن؟ ئه‌گه‌ر له‌خه‌می مامۆستایان و كۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانن بۆچی ئه‌وكات نه‌هاتنه‌ سه‌رشه‌قام؟.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ حزبیه‌ نابوته‌ له‌ خۆیان به‌دووربگرن هه‌م زوو داواكاریه‌كانیان دێته‌ دی و هه‌میش وانه‌یه‌كی باش به‌و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌دووفاقیانه‌ ئه‌ده‌ن كه‌كاروچالاكیان ته‌نها یاریكردنه‌ به‌ هه‌ست وسۆزی هاونیشتیمانیان.
Top