دەزگا ئەمنییەکان شەو ڕۆژییان خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە فەزایێکی ئارامدا بژین.
March 26, 2018
وتار و بیروڕا
هاوڵاتی ئازیز
ئەوەت لەبیربێت تۆ لە ناوەڕاستی ئاگرێکی پڕ تینی ، کەچی هیچ پڕوشکێکت بەر ناکەوێت ، ئارام دەژی ، دێیت و دەچیت و خۆشی ڕۆژەکانت بێ هیچ ترسێک بەسەر دەبەی ، ماڵ و منداڵ و خانەوادەت لە کەشێکی ئارامدا گوزەری ڕۆژەکانییان دەکەن.
دەزگا ئەمنییەکان شەو ڕۆژییان خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە فەزایێکی ئارامدا بژین.
ئەوە ڕاست نییە تۆ بە هەڵسوکەووتی تەنها کەسێک ، دەزگایێکی نیشتیمانی و پڕ خەبات زەڕبی سفڕ بکەی ، ئاخر ئەو دەزگایە خوودان سەدان شەهیدی قارەمانە.
ئەوەتان بیر نەچێت شانازی گەورەی کوردستان لەو ئارامییەدایە کە ڕۆڵەکانی ئەو دەزگایە بە شەونخوونی و ئازایەتی هەمیشەییان بەرقەرارییان کردووە.