ژیئۆپۆلیتیک کاری خۆی هەر دەکات

ژیئۆپۆلیتیک کاری خۆی هەر دەکات
نیزامی ناوخۆ لە لای زۆر کەسان وایە کە بە هەموو جۆرێک قابیلی ئیدارەدانە بە تایبەت ئەگەر دەستەلاتداران دەکەوێنە سەر رەوتێکی قۆرۆخکاریی و خۆ سەپاندنەوە و هەنگاونان بەرەو دیکتاتۆریەتەوە.
بێ ئاگا لەمە کە بە تێکدانی بنەماکانی حکمرانی باش بە واتای مۆدێرن جێ پێی خۆیان بنکۆڵ دەکەن.رەنەگە ئەم رەسمە وا بێتە بەرچاو کە پارەهەبێ و حەکایەتێکی ناسیونالیستی نێوچە مەزهەبی و نێوچە شۆڤۆنیستی هەبێ و دەست رۆیشتووییش هەبێ کە بریار بدەی کێ بۆی هەیە ببێتە خاوەن کار و داهات و کێ بۆی نییە ،حکمرانییەکە جێگیرە و داهاتووش مسۆگەرە!!!!
بەلام فاکتۆرێکی دیکە لە ئارادایە کە لێت زەق دەبێتەوە ئەوەش ژیئۆپۆلیتکە، هێند جاران دەتوانێ لە دژێت بێ وهێند جاران یارمەتیدەرێت بێ، لە کوردستاندا فاکتوری ژیئۆپۆلیتیکی نزیکی ناوچەیی لە دژی کورد کار دەکات بەلام لە ئاسۆیەکی فراوانتردا ژیئۆپۆلیتک گەورەترین پالپشتە بۆ رزگاریی کورد.
بە نیسبەت ولاتێکی وەک تورکیا کە خاوەن ئابوورییەکە کە بە هیچ جۆرێک نەگەیشتووە بە سەقامگیریی و ئەنیستیتوشنالیزە بوونی ولاتانی پیشکەوتووی پیشەسازیی بەلام زۆریش جیاوازە لە سیستمی ئابوورییەکی وەک کۆریای باکوور.لە کۆریای باکووردا سەرۆکی ولات پێویستی بە بازار و گەشەی ئابووریی نییە ، هێند پارەی نەقدی دەست کەوێت ئیدارەی بارو دۆخ دەکات و بەرانبەر بە کەسیش ولامدەر نییە، بەلام لە تورکیادا ئابووریی سەرەرای پاشەکشەی بەرچاوی لە سالانی رابردوودا هەم گرێدراوە بە ئابووریی جیهانی و هەمیش بەشێکە لەو ئابوورییە.
بە چەندین مێکانیزمانەوە گرێدراوە بە ئابووریی جیهانییەوە، بۆ نموونە بە سیستمی فاینانسی جیهانییەوە. هەر لەبەر ئەم خالە سەرۆکی ولات لە تورکیادا ناتوانێ وەک کوریای باکوور هەڵس و کەوت بکات و دنیای دەرەوە گەرووی تورکیای لەبەر دەست دایە..
رەنگە بە ئەرتێشی خۆیەوە بتوانێ لە باژێرێکی بچووکدا کورد لە بەرگری بخات و خۆی حاکم بکات بەلام ژیئۆپۆلیتیکی ناوچە رێگای بە جیگری بوونی ئەو داگیرکەرییە نادات و ئەگەر لە دژایەتی لەگەل دنیای رۆژئاواشدا ئەسبی خۆی تاو بدات ئەگەر بە هێزی نیزامیش نەبێ بە هێزی مالی و فاینانسەوە دەتوانێ زەمینگیر بکرێت.
بۆیە لەم یارییەدا کە ئێستا بە سەر ناوچەی ئێمەدا دێت سیناریۆکان وا نین کە سەرۆکی تورکیا رەسمی دەکات، دنیای رۆژئاوا قسەی دەبێ و ئەگەر بە قسەی رۆژئاوا نەکات تووش دەبێ،. ئێستا کە ئەردۆغان لە هەمبەر کورد دا خۆی کردوتەوە دوژمنێکی ئاشکرا، ئێمەی کورد دەبێ هێلکەکانمان یەکەم لە سەر خۆمان و دووهەم لەسەر رۆژئاوا دا دابنێن لەبەر ئەوە کە ئەوان توانایان هەیە یارییەکە بگۆرێن.
حوسێن کوردنەژاد
Top