کاتێک پرسیاری ئەوەت لێدەکەن

کاتێک پرسیاری ئەوەت لێدەکەن
خەڵکی کوێی ؟
کام زمان زمانی تۆیە ؟
سەر بەکام شارستانییەتی مەحەلی و ناوچەیی و جیهانی ؟
جیۆگرافیات لەسەر نەخشە دەکەوێتە کام ناوچەی جیهان ؟
من بە شەرمەووە وەڵامم بۆ ئەم پرسیارانە دەبێت ، ئەگەر وەڵامیش بدەم هەوڵ دەدەم ناوی (عیراق) لەسەر زارم وونکەم ، کەتی بکەم و بیبڕم.
ئێمە کوردین ، خودان سەدەیێک خەبات و بەرخودانین ، پێشمەرگەو بارزانی ڕەمز و شکۆی ئێمەیە ، هیچ ڕەپتێکمان بەو دۆگمایە نییە کە ناوی (عیراق)ە.
دەبێت تاکی کورد بەو جۆرە پەرووەردە بکرێت بەر لەوەی هەر شتێکی خۆش بوێت ، هەر کەسێک بناسێت و هەر جۆرێک بیربکاتەوە ، کوردستان و کوردبوونی خۆی لە پلەی باڵا دابنێت ، دەبێت تاکێک چێبکەین بەر لەوەی عاشقی هەر شتێکی ئەم بوونە بێت عاشقی کوردبوونی بێت.
بەم نەفەسەوە ئێمە دەتوانین پێشڕەوی بوون بین و سەروەرییەکانمان بپارێزین و سەروەر بمێنین.
Top