تارق رەمەزان العزاوی كێ‌ بوو؟چی لێهات؟

تارق رەمەزان العزاوی كێ‌ بوو؟چی لێهات؟
تارق رەمەزان العزاوی ئەو فرۆكەوانە عێاقییە بە رەگەز توركمانییەیە كە لە ساڵی 1958 لە دایكبووە ولە ساڵی 1978 پەیوەندی بەكۆلێژی فرۆكەوانی بەعسەوە دەكات و لە سەر فرۆكەی جۆری ال-29 و ال-39 مەشقی كردووە و بە هۆی لێهاتوییەوە رژێمی بەعس لە ساڵی 1982بۆ مەشق كردن رەوانەی فەرانسای دەكات بۆ ئەوەی راهێنان لە سەر فرۆكەی اف-1 بكات و لە دیدارەكی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكات كە لە ساڵی 1991 وازی لە فرۆكەوانی هێناوەو لە ساڵی 1996ــەوە دەستی داوەتە كاری رۆژنامەنوسی و ووتاری لە سەر فەڵسەفەو ئایین و مرۆڤ نوسیوە وە لە دوای رووخانی رژێم لە 2003ــەوە لەگەڵ كۆمپانیار پارسۆنزی ئەمنی بریتانی كاردەكات و دواتر لە 3ی شوباتی 2005 لە بنكەی ئاسمانی كەركوك لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەكرێت بە پێی ووتەكانی تارق رەمەزان لە لایەن ئەفسەرەكی ئەمریكی لە فرۆكەخانەی سلێمانی بە ناوی كاپتان شەیم هاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەكات بۆ ئەوەی دەستگیر بكرێت ئەو فرۆكەوانە هەڵاتووە ماوەی 18 مانگ لە زیندانی تاكە كەسی لە ئاسایشی سلێمانی زیندانی دەكرێت و لە سەرەتای 2007ــیشەوە دەبرێتەزیندانی "كانی گۆمە" لە دیدارە رۆژنامەوانییەكەی كە سایتی ئیرۆكورد ڵە گەڵیدا ئەنجامیداوە باس لەوە دەكات كە هاورێیەكی بریتانی بە ناوی "ئانكڵۆد" لە زیندانی كانی گۆمە هاتۆتە لای و پێی گووتوە كە سەرۆك كۆماری عێراق بە شەخسی تەلەفۆنی ڵە گەڵ بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی كردووە و فەرمانی ئازاد كردنی بۆ دەر كردووی وەك خۆی باسی دەكات سەرەتا باوەری نەكردووە دواتر بەرپرسانی ئاسایش لە ئازاد كردنەكەی دڵنیایان كردۆتەوە و دواتر داوایان لێ‌ كردووە سەرو ریشی بتراشیت و كەمەك شیر بخواتەوە بەر لەوەی زیندان بە جی بهێلێت.
ئەو فرۆكەوانە هەڵاتووە لە یاداشتەكانی باس لەوە دەكات كە داوای لە ئاسایش كردووە دكیۆمنتە شەخسییەكانی بۆ بگەرێننەوە و بە نوسراوی رەسمی بێتاوانی دەر بخەن كە لە سەر فەرمانی سەرۆك كۆماری عێراق ئازاد كراوە بەڵام داواكەیان رەد كردۆتەوە و پێیان وتووە سەرۆك كۆمار تۆی ئازاد كردووە نەك نوسراو.
تارق رەمەزان العزاوی لە 28/10/2008 لە بارودۆخەكی تەم و مژاویدا ئازاد كراوە و لە یاداشتەكدا باس لەوە دەكات كە ئەو دەستگیر نەكراوە بەڵكو رفێندراوە و لە لایەن سەرۆك كۆماریشەوە ئازاد كراوە.
رۆژنامەنوسەكی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمریكی بە ناوی" ئێریوان ئەدهەم " لە دیدارەكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی ئاوێنە، ئاشكرای كردووە كە بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پێی ووتووە ئەو فرۆكەوانە بەشداری لە بۆردومانی هەلەبجەدا كردووە و دوا بەدوای ئازاد كردنیشی لە لایەن ئاسایشی گشتی سلێمانی لە تۆمەتبارە بە كیمیاباران كردنی هەڵەبجەی شەهید و لە ساڵی 2005 لە لایەن ئاسایشی سلێمانی تارق رەمەزان سەفەری ئەردەنی كردووە دواتر چۆتە بریتانیا،
ئەوە ئەو تۆمەتبارەیە كە بەو شێوەیە دەستگیر كراوە و بە بێی ئەوەی كە روبەرووی یاسا ببیتەوە ئازاد دەكرێت ، ئەوەی كە شایەنی ئاماژە پێكردنە ئەوەیە بۆچی دەبیت ساڵیانە بۆ قوربانیانی كۆمەڵكوژییەكەی هەڵەبجە شین بگێرن بەڵام ئاوا بە ئاسانی دەبیت تاوانباران لە دەست یاسادا دەربهێنرێن.
ئەگەر هەواڵەكەی بۆردوومانی هەڵەبجە زۆر تاڵ بوو ،كە تێیدا هەواڵی كۆمەڵكوژی زیاتر لە پێنج هەزار كەسی لەخۆوە گرتبوو ،بەڵام تاڵتر لەو هەوالە هەواڵی ئازادكردنی تاوانبارەكە لە ئاسایش سلێمانی بوو.
ئێستا ئەو پرسیارانە دێنە پێش بۆچی و لە پێناوی چی ئازاد كرا؟ئاخۆ هۆكاری ئازاد كردنەكە دەبیت پەیوەندی بە بازرگانیكردن بە خوێنی زیاتر لە 5000 شەهیدی بێتاوانی هەڵەبجەوە هەبیت یانیش ترس لە هۆكاری ئاشكرا كردنی هەموو ئەو دەستانە دەبیت كە هۆكاری ئەو تاوانە بوونە؟لێژنەی ماڤی مرۆڤی پارڵمان لە كوێی ئەو دۆسییەیە دایە؟ كێ‌ دەبیت دادگاییی بكرێت؟بۆچی رای گشتی لە مەر ئەو تاوانە بێدەنگە؟
Top