شكاندنی ئابڵوقه‌ وپاراستنی شكۆی نیشتمان

شكاندنی ئابڵوقه‌ وپاراستنی شكۆی نیشتمان
له‌دوای رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌به‌چاوساغی سازشكارو خاینه‌تكاران هاته‌ ئاراوه‌ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌چه‌مكی خۆسه‌پاندن وره‌تكردنه‌وه‌ی شه‌راكه‌ت روانگه‌ی دوژمنكارانه‌ی په‌یره‌وكردوسه‌ره‌نجام ئابڵوقه‌ی خسته‌ سه‌رهه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ خۆسه‌پێنه‌ی به‌غداد جگه‌له‌وه‌ی په‌ناگرتن بوو به‌به‌سته‌م وسزای به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك هه‌روه‌ك دریژكراوه‌ی سیاسه‌تی قوتبرین بوو كه‌ له‌چوار ساڵه‌ی رابردوودا له‌هه‌مبه‌ر گه‌لی كوردستان كاری پێده‌كات ،هاوكات ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری بۆبكرێت ودیسانه‌وه‌ بخرێته‌وه‌ به‌رده‌م شرۆڤه‌یه‌كی تر چونكه‌ به‌شێكی ئه‌م سیاسه‌ته‌ داسه‌پێنراوه‌ خۆفه‌رزركردوه‌ی به‌غداد په‌یروه‌ی ده‌كات دروستكردنی كه‌شێكه‌ ته‌نراو به‌نائومێدی وجۆرێك له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سایكۆلۆژی كۆمه‌ڵگایه‌ تاوه‌كو له‌نێو ئه‌م كه‌شه‌بارگاوی به‌ سته‌مه‌دا گه‌ل توشی دارمانی وره‌ی پۆڵاین ببێته‌وه‌وئومێد براو بێت .
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دێرۆكی گه‌لی كوردستان ئه‌وراستیه‌ی ساغكردۆته‌وه‌ كه‌سه‌ری پر له‌وره‌ی گه‌ل بۆ هیچ ره‌شه‌بایه‌ك نه‌وی نابێت ئاخرمیله‌تێك له‌به‌رده‌م جینۆساید وكیمیا باران وئه‌نفال وراگواستن به‌پێوه‌ راوه‌ستابێت هێز نیه‌ بتوانێت به‌ربه‌ووره‌ی بگرێت وئه‌م راستیه‌ش دیسانه‌وه‌ وله‌بارودۆخێكی تروله‌سه‌رده‌مێكی تردا خۆی به‌یان كرده‌وه‌ .
ئیراده‌ی گه‌لێكی خۆراگرونه‌خشه‌رێیه‌كی دیبلۆماسی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بارودۆخی چه‌قبه‌ستووی سه‌رله‌به‌ر گۆری ودواجار هه‌رئه‌م پلان ونه‌خشه‌ رێیه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری رووداوه‌كانی له‌تونێلی تاریك وتونه‌ك قوتاركرد.
هه‌ڵپه‌ی خۆسه‌پێنه‌ری به‌غداد جگه‌له‌ ره‌وتی داگیركاری له‌هیچ فۆرمیكی تردا خویندنه‌وه‌ی بۆناكرێت بۆیه‌ خواستی هه‌رله‌وه‌دابوو رووبه‌رووی شكۆی نیشتمان ببێته‌وه‌ له‌وماوه‌ قورس وگرانه‌دا خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی هه‌موو هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانی خسته‌گه‌رووڵاتانی هاوسۆزورای وڵاتانی به‌سه‌نگی خسته‌ سه‌رهێلی نێوه‌ندگیری وسه‌ره‌نجام دنیای ئازادیخواز به‌پیر هه‌نگاوه‌ دیبلۆماسیه‌كانی ده‌وڵه‌تمه‌داره‌وه‌چوون .
ئه‌وكاته‌ی به‌شێك له‌هاوكیشه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌جه‌به‌روتی بێره‌حمانه‌ یه‌كلاده‌بنه‌وه‌ ومه‌خابن كورد قوربانیده‌ری ئه‌ودۆخه‌یه‌ باشترین ده‌ریچه‌ هه‌رله‌وه‌دا چرده‌بێته‌وه‌ كه‌هاوسۆزی وهاوكۆكی گه‌لانه‌وئه‌وده‌م ده‌نگی كورد له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هێنایه‌وه‌ كایه‌وه‌ .
هه‌روه‌ك چۆن شكۆی پێشمه‌رگه‌ به‌رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی توانی ئه‌فسانه‌ی تیرۆرستانی داعش تێك وێكبشكێنێت پێشمه‌رگه‌ وكورد وبارزانی بوون به‌ سیمبوڵی ئازادی ورووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر وبه‌رگری له‌خواستی ئینسانیانه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ونه‌زمی سیاسی له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ رێگای سه‌رۆك بارزانی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شوناسی ده‌وڵه‌تمه‌دارییه‌وه‌ توانی هه‌موو به‌ربه‌ست وئاسته‌نگه‌كان وه‌لابنێت وبه‌سه‌رهه‌ورازی نائومێدیدا سه‌ربكه‌وێت تا ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی داسه‌پاوی سه‌رهه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .
ئه‌وه‌ راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌كیشه‌ودۆزی ئێمه‌ له‌بودجه‌وفرۆكه‌خانه‌كاندا كورت ناكرێته‌وه‌ چونكه‌ گه‌لی كوردستان خاوه‌نی دۆزێكی ره‌وایه‌ وخۆی له‌مافی بێ چه‌ندوچوونی ئازادی وسه‌رخۆبوندا ده‌بینیته‌وه‌ به‌ڵام شكاندنی ئابڵوقه‌ وره‌واندنه‌وه‌ی ته‌می نائومێدی ده‌ستكه‌وتێكه‌ ده‌چێته‌ سه‌رخه‌رمانه‌ی ده‌ستكه‌وته‌ نیشتمانیه‌كانی تر وسه‌رجه‌م ئه‌وسه‌روه‌رییانه‌ی به‌ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتوون .
سه‌ره‌نجام پلانی تۆكمه‌و دیقه‌تگرتن وپشوودرێژی ده‌وڵه‌تمه‌دار وهه‌نگاوه‌ دیبلۆماسیه‌كانی به‌رهه‌می میژوویی ده‌سته‌به‌ركرد وئابڵوقه‌ی سه‌رهه‌رێمی تیكشكاند.
Top