یادی كارەساتی هەڵەبجە و گلەیەك لە جیهانی ئیسلامی

یادی كارەساتی هەڵەبجە و گلەیەك لە جیهانی ئیسلامی

16/3/1988یەكێكە لە رۆژە خەمناكەكانی گەلی كوردستان چونكە گەورەترین تاوان دەرحەق بە مرۆڤایەتی و سروشت وژینگەی تێدا ئەنجام دار بەبێ گوێدانە بە هیچ یاسا ونەریتێكی مرۆڤایەتی تەنانەت كارەساتەكە بە جۆرێك بوو ویژدانی ئەوانی جولاند كە خاوەن ویژدان بوون كە لە چەند چركەساتێكدا پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان گیانی سپاردوو بە هەزارانیش بریندارو ئاوارەبوون كە تاكو ئێستاش هندێكیان كاریگەری برینەكانیان هەرماوە كە ئەمەش لوتكەی درەندەیی رژێمی بەعس بەدەردەخات كە تەنها مەبەستی سەرەكی ئەنجام دانی ئەم تاوانە و سەرجەم تاوانەكانی تر سرینەوە و قركردنی گەلی كوردستان بوو بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە نەیانتوانی ئیرادەی گەلی كوردستان لە ناوبەرن بەلكو ئەنجام دەرانی تاوانەكان بە حەقی خۆیان گەیشتن وتۆلەی هەڵەبجە وسەرجەم تاوانەكانی تریان لێ كرایەوە كە دەرحەق بە گەلی كوردستانیان كردبوو راستە برینی هەڵەبجە زۆر قولە لە جەستەی گەلی كوردستان بەلام كاریگەرێكی گەورەی هەبوو لەسەر ناسینی كێشەی رەوای گەلەكەمان كە بووە پێناسەی مەزلومیەت و قوربانی دان وەهەتاهەتایەش هێمایەكە بۆ دڕندەیی و دیكتاتۆریەتی رژێمی بەعس كە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە وە كاتی ئەوەش هاتوو ئاماژە بەراستی یەك بكرێت كە ئان وساتی كارەساتەكە دا زۆر ولات ودامەزاوە ورێكخراوی مرۆڤ دۆست ویژدانیان جولا وبەهانای خەلكی لێقەوماوی هەڵەبجە هاتن و دەستی یارمەتیان هەبوو بەلام لەگەل ئەمەشدا بەداخەوە وەلاتانی عەرەبی و ئیسلامی كەمترین هەڵوێستیان هەبوو بێ دەنگ بوون بەرامبەر بەو هەموو زولم وستەمەیە وهیچ رۆل وكارردانەوەیەكیان نەبوو ئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانە و لەكەێكی رەشە بۆیان چونكە لە روانگەی ئیسلامەوە هەموومان براین دەبێت هەمیشە برای موسلمان لە خەمی برا موسلمانەكەی دابێت و بەرگری لێ بكات گەر هەر هیچ نەبێت (اضعف الایمان)بە قسەێكیش بێت نازانم دەبێ هیچ گەلێكی دونیا هێندەی گەلی كورد موسلمان بێت كە جگە لەوەی گەلی كوردستان تاكە گەلی موسلمانە كە ئارەزوومەندانە موسلمان بووە لە بلاوكردنەوە وگەیاندن وداكۆكی كردن لە پەیامی ئیسلام وخاك و پیرۆزییەكانی رۆلی دیار وگەورەی گێراوە بۆیەش حەق بوو وەلاتانی ئیسلامی غیرەتی ئیمانی ومرۆڤایەتیان جولابا و داكۆكیان لە كورد كردبا نەك ئەمرۆشی لەگەل دابێت دوایی سی ساڵ تێپەربوون بەسەر كارەساتی هەڵەبجە و كارەساتەكانی ئەنفال و كیمیاباران هێشتا هندێ وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەر خەریكی هێنانەوەی بەهانەی جۆراوجۆری نا بەجێن بۆ رژێمی بەعسی رووخاو،لەم قۆناغەشدا كە یادی كارەساتی كیمیا بارانی هەڵەبجە دەكەینەوە هێشتا هاوبیرانی سەدام ورژێمەكەی لە عیراقدا هەرماون دەیانەوێت بەشێوازی تر هەولی لە ناوبردن و سرینەوەی گەلی كوردستان بدەن كە دواهەمین بەرنامەشیان تێپەراندنی پرۆژە یاسای بوودجە بوو بە بێ لەبەر چاوگرتنی مافەكانی كورد كەئەمەش جگە لەوی درێژە پێدانە بە هەمان سیاسەتی رژێمی لەناوچوو بۆ ئەنفال ولەناوبردنی گەلی كوردستان لە هەمان كاتیشدا پێچەوانەی ئەو پرەنسیپانەیە كە عیراقی نوێ لەسەری دامەزراوە كە ئیدی كاتی هاتووە گەلی كوردستانیش بەیەكرێزی و یەك دەنگی وولامی هەموو پیلانەكانیان بدەنەوە چیتر بێ دەنگ نەبن بیر لە بژاردەی دەستووری بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان .
سلاو لە یادی كارەساتی هەڵەبجە كە هەتاهەتایە لە دڵمان دا بەزیندووی دەمێنێتەوە.
Top