ژنانی کورد و خەونی فێمینیزمبوونیان

ژنانی کورد و خەونی فێمینیزمبوونیان
• فێمینیزم واتا یەکسانخوازی ڕەگەزی ، لە ڕووی مێژووییەوە سەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەکانی (فیمینیزم) بەسەر سێ قۆناغدا دابەشدەکرێت سەرەتا لە سەدەی بیستدا دەست پێ دەکات تا سالانی ۱۹٦۰ ،قۆناخی دووەم لە سالی (۱۹٦۰ـ۱۹۷۰) ، قۆناخی سێیەم لە دوای سالی سالی (۱۹۹۰) دەست پئ دەکات کە تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە کە ئامانجی سەرەکیان بەدێهێنانی یەکسانی و مافی ژنانە ، لە سەرەتاکانی ئەم بزوتنەوەیە دا هەوڵ درا مافی دەنگدان ویەکسانی گرێبەست و موڵک مال بدرێتە ژنان ، دواتر لە قۆناخی دووەمدا جەخت کرایەوە سەر سامانی ژنان لە ڕووی یاسای و کۆمەلایەتیەوە ، لە قۆناخی سێیەمیشدا پێداچونەوەیە بە بنەماو بیرو باوەڕەکانی قۆناغی دووەم ، لێرەدا باسی ئەوە دەکەین کە ئایا ژنانی کورد چۆن هەوڵ دەدەن بۆ گەیشتن بە یەکسانیخوازی ڕەگەزی هێنانەدی خەونەکانیا ، (فێمینیست ) بەو ژنانە دەگوترێت کە لە چوار چێوەی بزوتنەوەی ژناندا کار دەکەن لە پێناو بە دەستهێنانی مافی یەکسانی لە نێوان ژنان و پیاوان ، لە ڕووی سیاسی و کۆمەلایەتی و ڕەگەزی وژیاری و ئابووریەوە هەروەها کارکردن بۆ نە هێشتنی جیاوازی ڕەگەزی ،مێژوو شاهێدی ئەوەیە کە هەر لە کۆنەوە ژنان چەوساونراونەتەوە و سەرکۆنە کراون ، بۆ هەمیشەیی ڕەگەزی بەرامبەر واتا پیاوان خاوە دەسەلات و سەروەری بوونە واتا چینی زال بوونە لە کۆمەلگادا ، هەموو هەول و تێگۆشانی ژنانیان پشتگوێ خستووە ، وە دژی هەر جولانەوەیەکی ژنان بوون بۆ ئازادی ، بەلام دواتر لە گەل گەشەکردنی کۆمەلگاکان دا بلاوبوونەوەی پرنسیپەکانی دیموکراسی زیاتر بوونی رێکخراوا نێودەولەتیەکان وە دەرکەووتنی کۆمەلێک ژنی چالاک و تێگۆشەر لە کۆمەڵگادا کە بەردەوام لە هەولدان دان بۆ بە دەست هێنانی یەکسانی ژنان هەروەها کارکردن بۆ ژنان لە هەموو کایەکانی کۆمەلگادا ، ژنانی کوردیش بەردەوام لە هەولدان دان بۆ گەیشتن بە یەکسانخوازی ڕەگەزی ریز گرتن لە هەموو بیروباوەڕێکی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان بە شێوەیەکی یاسایانە ، زۆر پێویستە ڕەگەزی بەرامبەر واتا پیاوان دان بە مافەکانی ژنان بنێن و وە ڕێگری نەکردنیان لە کارکردندا بۆ ژنان ، وە سەرەتا لە خێزانەوە دەست پئ دەکات ژنان دەتوانن خۆیان لە ڕێگەی پەروەردەکرنی منالەکانیان کە بە شێوەیەک پەروەردەیان بکەن کە هەست بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو بکەن ، وە دواتر ڕۆلی قوتابخانەکان و ڕێکخراوەکانی تریش ڕۆلیان هەبێت بۆ بلاوکردنەوەی مافی ژنان و یەکسانی کردنی نێوان ژن و پیاو ، ئێمە لە کوردستان دا تا ڕادەیەک لە چاو پێشتر پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە بەڵام هێشتا نە گەیشتۆتە بە قۆناخێکی تەواو بۆیە ژنان بەردەوامن لە هەولەکانیان بۆ گەیشتن بە فێمینیزم.
Top