گرێنتی کەشێکی ئارام لەو جیۆگرافییایەی بە (جیهانی سێیەم) ناوزەند دەکرێت

گرێنتی کەشێکی ئارام لەو جیۆگرافییایەی بە (جیهانی سێیەم) ناوزەند دەکرێت
گرێنتی کەشێکی ئارام لەو جیۆگرافییایەی بە (جیهانی سێیەم) ناوزەند دەکرێت هیچکات دروست نابێت ، تنێ دەوڵەتی لاواز و بێ پڕۆژە و ستراتیجی دوور مەودا لەم ناوچەیەدا چێکراووە
دەوڵەتان لە ناوەخنی خۆیاندا تۆی شکست بڵاو دەکەنەوە ، هیچکات ناتوانن کۆنتاکتێکی ڕاستەوخۆی پەیمانی نوخبەی دەسەڵاتدار و هاوڵاتییان بەرجەستە بکەن و لەسەر بنەمایێکی لاواز چێکراون.

ململانێکان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێن ؟!

پشتی بەهارا عەرەبی ، شتێک بەناوی دەسەڵاتی سیاسی و ژینگەی ئارام لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە بوونی نەما ، ئەوەی ڕوویدا شۆڕشێکی سەرتاسەری بوو ، بەڵام دەزگا هەواڵگرییەکان و کۆمەڵێک ئەکتەری نێودەوڵەتی هێدی هێدی لاوازییان کرد و تا لە (سوریا) بەیەکجاری وەستێندرا.
قبوڵنەکردنی دەسەڵاتێکی (ئیسلامی) لە (مصر) ئەوەی بۆ هێزە سیاسییە ئیسلامییەکان سەلماند کە ئەوان هیچکات ناتوانن لە سیستمێکی کۆمۆنیکێیشن کە (ئەمریکا) سەرکردایەتی دەکات لە دەسەڵاتی سیاسی مەدەنیدا بوونییان هەبێت
بۆ ئەوەی ڕاستییە تاڵەکان بزانیت دەبێت سەردانێکی (مەیدانی تەحریر) بکەیت و ببینیت لەوێ چ دەگوزەرێت و باش لە شیعار و گوتارەکان ئاشنا بیت.
وڵاتانی ناوچەکە ئێستا بە (کۆڵۆنیاڵێکی ئیکۆنۆمی) گوزەر دەکەن ، داگیرکردنی سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی تەواوی ناوچەکە لەلایان زلهێزەکانەوە لەو ناوچەیە دەبیندرێت.

ساڵی (۲٠۱۸) ئەو ساڵە دەبێت پێکدادانەکان بە ڕوونی خۆیانمان پێ ئاشنا دەکەن ، جەنگی بەرژەوەندییەکان لە ململانێی (هێزی نەرم)ەوە، دەگۆڕێت ، ئەکتەرە سەرو هەرێمییەکان و وڵاتە ئقلیمییەکان شانۆکەری هەرە گرینگ دەبن ، دڵی زەوی (Heart of earth) دەکەوێتە ئەو ناوچەیەی کە لە ئێستادا بەرژەوەندی کۆمەڵێک زلهێز تێیدا لە ململانێدان.

کوردستان دەبێت لەگەڵ ئەو جیهانە تێکەڵاوە لە بەرژەوەندی زلهێزەکان خۆی بگونجێنێت ، دەبێت ڕاستی ئاراستەی جیهانی ئەمڕۆ بزانێت ، دەبێت ئەو ڕاستییە باش بزانین بەبێ تێگەیشتن لە سیستەمی ئابوری جیهانی ناتوانین هیچ هەنگاوێکی تەندروست بنێین ، دەبێت لەو ڕاستییە حاڵیبین کە هێزی بەڕێوەبردنی جیهانی ئازاد (هێزی ئابوری)یە، ئابوریێکی بەهێز و سیستماتیک ستڕاکچەری ئاییندەیێکی باش دەبێت بۆ کوردستان.

#بەڵێ_بۆ_سەربەخۆیی_کوردستان.
Top