نێچیرڤان بارزانی لە (سۆفت پاوەر) كە بنەمای سیاسەتی ئەم دواییانەی بوو لەگەڵ بەغدا, دوو ئامانجی سەرەكی پێكا.
March 14, 2018
وتار و بیروڕا
*- لە رێگای سۆفت پاوەر كە مهامەكەی بریتیە لە سەرنج راكێشانی بەرامبەرەكەت, بەغدای هێنایە ژێر باری پێداچونەوە بەو تێگەیشتنەی كە پێیان وابوو كورد, لە رێگای گەمارۆی ئابووی, ئابلۆقەی سەر فڕۆكەخانەكان, لاتەریك دەكەن و دەخنكێنن, تا دوا جار بڕیارێكیان پێچەوانەی هەموو قسەكانی پێنج مانگی رابردوویان دەركرد و ئەمڕۆ فڕۆكەخانەكرانەوە سبەی, مووچە دەنێردرێت.
ئەلبەت ناكرێت رۆلی پێشمەرگە بەردیدە نەگیرێت لە (زەبرەهێز) كە دیوی دیكەی (نەرمە هێزە) توانی دەست درێژیەكانی بەغدا كورت بكات, لە مەیدانی رووبەروونەوەدا چۆك بە سوپای عێراق و میلیشاكانی دابداتو كاریگەری گەورەی هەبوو لە گۆڕینی هاوكێشەكان و تێكەلكردنەوەی چەند كارتێكی بەغدا و هاوكارانیان.