چۆن پارتی دیموکرتی کوردستان بەرەنگاری دوژمنانی کورد ببێتەوە

چۆن پارتی دیموکرتی کوردستان بەرەنگاری دوژمنانی کورد ببێتەوە
ئەمرۆ زۆر بەئاشکرا نەیاران و دوژمنانی گەلی کوردستان بەگشت ئایدیا جیاوازەکانیانەوە لەیەک خالدا ھاوبەشن کە ئەویش دژایەتی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە نەیارانی گەلی کورد گەیشتۆنەتە ئەو راستیەی کە تەنیا پارتی دەتوانیت خەونی سەربەخۆیی گەلی کوردستان بەدیبھینیت و ھەنگاوەکانی بنیادنانی دەولەتیش لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت، بۆیە نەیارانمان دەیانەویت لەرێگە ھێزی خۆیان و ناحەزانی پارتی لەناوخۆ گوشارەکانیان زیادبکەن و ھەموو ھەولیک بۆ لەناوبردنی پارتی و دۆزی رەوای گەلی کورد بخەنەگەر، رەنگە رووداوەکانی ماوەی رابردوو باشترین شایەتی ئەم راستیە بێت چونکە نەیارانمان بەھەموو ھەولێکیان توانیان بەشێکی مەرامەکانیان بھینینەدی بەلام ئەوەی کۆتایی بەھەولەکانیان ھینیا ھەولەی حەکیمانەکانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو کە توانی رێگە لەو پیلانە گلاوەی دوژمنانی گەلەکان بگرێت.
ھەنگاوەکانمان چی بێت
ئەوەی گرنگە دەبێت ھەموومان کاری لەسەر بکەین ئەوەیە کە لەم کاتانەدا پێویستە ھەموو رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیەک ئاست و پێکەوە کاربکەن، ھەر لەکادیران و ئەندامان تادەگاتە ئاستی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ، لەناو رێکخستنەکانیش دەبیت ئەوە بزانرێت چون پێشمەرگەیەک لە سەنگەردا بەرگری دەکات و ئەرکێکی زۆر پیرۆزی لەسەر شانە مەرجە رۆژنامەنووسیکیش بە قەلمەکەی بەرگری بکات و جەنگ لەدژی دوژمنان بکات ،یان قوتابیەک کە ئەندامی یەکیتی قوتابیانی کوردستانە بەبروای من دەتوانیت وەک پێشمەرگەیەک لەناو ناوەندەکانی خویندن کاری خۆی بکات، ئەمە بێجگە لە لاوان و لەئافرەتان لە رۆشنبیران و گشت ئەندامان دەتوان پیکەوە کاری خۆیان بکەن و بەیەک ھەنگاو بەرگری لەوولات و نیشمیمان بکەن.
رۆژنامەنووس و پێنووسەکەی
کاتێک کەدوژمنانی گەلەکەمان لەرۆژی ١٦/ئۆکتۆبەر پەلاماری شاری کەرکوکی دلی کوردستانیانداو دواتر ھیرشەکانیان بەردەوام بوو ئەوەبوو ھیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان داستانیکی قارەمانە لەپردی ئەنجام بدەن، بەرەنگارییان ببنەوە ، لیرەدا کاتیک تەنیا ئەرکی بەرگری لەسەر شانی پێشمەرگە نیە بەلکوو رۆژنامەنووسان دەتوانن بەپێنووسەکانیان جەنگی راگەیاندن بکەن و بەرەنگاری ئەو جەنگە دەروونیە ببنەوە کە دوژمن لەکاتی ھێرشەکاندا دروستی دەکات، لەلایەکی ترەوە رۆژنامەنووسان مەرجە بتوانن راستەکانی نیو گۆڕەپانی جەنگ بەووردی بگویزنەوە کار لەسەر ھۆشیاری جەنگی بکەن بۆ ھاولاتیان، ئەمەش ھەنگاویکی گرنگە ئەوە دەردەخات نابیت لەکاتی جەنگ و نائارامیدا تەنیا پێشمەرگەو ئاسایش بەرگری بکەن بەلکوو ئەرکی ھەموومانە بەتایبەتی رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان.
واتا لەم قۆناغەدا دەبیت بەیەک تیم کاربکرێت لەئاستی سەرکردایەتیەوە تادەگاتە ئەندامێک چونکە بەیەک ریزی کارکردن دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەماھەنگی زیاتر و دورستبوونی توانایەکی باش بۆ بنیادنانەوەی تواناکان و پاراستنی ھیز وتواتنسی تاکەکان بیجگە لەوەی ئەگەر بەیەک تیم کاربکریت ئامانجەکانمان زووتر دەپێکرێت و سەرکەوتوو دەبیت، واتا دەبیت راگەیاندکارانی پارتی بەھەماھەنگی ھیزی پێشمەرگەو سەرکردایەتی و ئاراستەی تەوژمی ئەندامان کاربکەن، لیرەدا دەبیت ھەماھەنگی تەواو لەنیو ئۆرگانە جیاوازەکاندا ھەبیت بۆ ئەوەی کارەکان سەرکەوتووبێت.
قوتابیان سەری رمن لەگشت شۆرش و ڕاپەرنیکیدا
یەکێتی قوتابیانی کوردستان وەک رێکخراوێکی جەماوەری نێو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بەرگری لەخاک و نیشتمیان کردووە، لەکاتی قەیرانەکاندا ئەرکی کادیران و ئەندامانی نیو رێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان وەک رێکخستنەکانی تری پارتی دیموکراتی کوردستان قورس دەبیت واتا نابیت تەنیا بەرگری کردن بەپێشمەرگەیەک پسپیردرێت چونکە چۆن پێشمەرگە بەرگری دەکات ئەوا کادیریکی یەکێتی قوتابیان پێویستە لەناوەندەکانی خویندن ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆی ئەویش بەرێگەی ھۆشیاری قوتابیان و وەلامدانەوەی ھەموو دەنگۆ ناراستەکان و بەدرۆخستنەوەی پرۆپاگەندەکان و ڕێگریکردن لەھەموو جۆرە ئاژاوەیەکی مەترسیدار کە ھەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دروست دەکات، بۆیە ئەرکی ھەموومانە لەم کاتانەدا رۆلی گرنگ بگێڕین، لەسەر ئەم بنەمایە کە دەبیت گشت ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پیکەوە کاربکەن و لەیەک کاتدا ھەنگاوبنین.
مامۆستایان ھەڵگری مەشخەلی زانستن
لەکاتێکدا زۆرجار نەیارانی پارتی دیموکراتی کوردستان سوود لەناوی پیرۆزی مامۆستا وەردەگرن بۆ لیدانی ئامانجە نیشتیمانیەکان و دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە کار بۆ دژایەتی کردنی پارتی بکەن، بۆیە ئەرکی ئێستای مامۆستایان زۆر گرنگە ئەوانیش شانبەشانی گشت چین و توێژەکان دەبێت ھەنگاوەکانیان ھاوبەش بێت و نابێت ھیچ کام لەچین و توێژەکان لەم کاتەدا خۆیان بەدووربگرن چونکە وەک دەزانین مامۆستایان دەتوانن لەڕێگەی ھاندانی قوتابیان و درێژەدان بەپرۆسەی خویندن خزمەتێکی گەورەی پرۆسەی پەروەردە بکەن ئەمەش وەک یەکیک لەھەنگاوە گرنگەکانی ئەو مامۆستایانە دەبیت کەبەیەک دەنگ لەگەل چینەکانی تر بەرگری لەخاک و وولات بکەن.
لەگشت قوناغە جیاوازەکاندا ئافرەتان رۆڵی بەرچاوییان ھەبووە ھەر لەخەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی و تادەگاتە خەباتی مەدەنی و ناوشار و بینادنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت، ئەمرۆ ئافرەتان دەتوانن پرۆسەیەکی گرنگ لەئەستۆبگرن ئەویش بنیادنانی تواناو ھێزی نیشمیتمانیە چونکە لەم کاتەدا ئەوان وەک دایک دەتوانن خەبات بکەن و رۆڵەی بەئەمەک و نیشتیمانپەروەر دروست بکەن، لەلایەکی ترەوە دەتوانن رۆلی کار لەھۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەلگەدا بگێرن.
ئافرەتان نابیت لەم کاتەدا ھیچ ساردبوونەیەوەیەکیان ھەبیت بەلکوو دەبیت شان بەشانی گشت ئەندامانی تری پارتی دیموکراتی کوردستان ھەنگاوبنین و خۆیان لەخەبات و تێکۆشانی ئەوان جودا نەکەنەوە چونکە لەم قۆناغەدا دەبیت ھەموو ئەندامانی پارتی بەدەستە جەمعی کاربکەن و نابیت کەسانێک خۆیان لەم قوناغە گرنگەدا بەدرووبگرن، بۆیە ئەرکی سەرەکی ھەموومانە بەتایبەتی کادیران و ئەندامانی ئافرەت لەھەمووان زیاتر کاربکەن و ھەنگاوەکانیان زیاتربیت، چونکە ئافرەتان باشتر دەتوانن ھەنگاوەکانیان بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەلگە بخەنەگەر و بەرەنگاری ئەو ھیزەی تابوری پێنجەم ببنەوە کە دەیەویت ناوبانگ و خەباتی پارتی لەکەداربکات.
لەکۆتایدا واباشترە ھەموومان لەھەر ئاست و پۆستێکی حزبیدابنین پیکەوە کاربکەین و بەیەک ھەنگاو کار لەپێناوی سەرخستنی تواناکانمان دا بێت بۆ ئەوەی بتوانین پیکەوە ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنین کارکردنی یەک تیمی بخەینە بەرنامەی جیبەجکردنەوە بۆئەوەی بەئامانج بگەین.






*
سەرۆکی رێکخراوی ئاریانا بۆ پێگەیاندنی ئافرەتان
Top