گەڕەلاوژێی سیاسی سلێمانی بەتایبەت دووای دروست بوونی چەند قەوارەو حزبێکی نوێ

گەڕەلاوژێی سیاسی سلێمانی بەتایبەت دووای دروست بوونی چەند قەوارەو حزبێکی نوێ
گەڕەلاوژێی سیاسی سلێمانی بەتایبەت دووای دروست بوونی چەند قەوارەو حزبێکی نوێ، شتی (عجیب) و سەیری تێدا دەرکەوتووە، کەهی ئەوەیە بەس بەدیاریەوە دانیشیت.

یەکێتی بۆ هاوپەیمانی، بەرهەم ناتوانێ بەدیلی یەکێتی بێ، پیاوێکی ترسنۆک و بێ هەڵوێستە، سلێمانی وێران دەکات.

هاوپەیمانی بۆ یەکێتی، یەکێتی خوردتر دەکەینەوە لەجاران، حزبی بنەماڵەو گەندەڵ و خیانەتکارانە، سلێمانیان وێرانکرد.

نەوەی نوێ بۆ گۆڕان، گۆڕان نەیتوانی بیگۆڕێت ئێمە دەیگۆڕین، سەرکردایەتیەکی ناحالی و لادەر لەبەرنامەی نەشیروانیان هەیە، سلێمانیان لەدەستدا.

گۆڕان بۆ نەوەی نوێ، شاسوار ناتوانێ بەناوی گۆڕان و بەرنامەی نەوشیروان قسەبکات، لەهەر کۆڕێک ناوی نەوشیروانی هێنا شەکری شکاند، سلێمانی چاکدەتناسێ.

کۆمەڵ بۆ هاوپەیمانی، ئەگەر بەرهەم ڕاست دەکات کەلەنێو یەکێتی بوو چاکسازی بکردبوایە، پڕۆژەکانی سلێمانی تەواودەکرد.

هاوپەیمانی بۆ کۆمەڵ، سەرکردەتان جێیان بووەتەوە لەنێو هاوپەیمانی ئیدی بەشی دوو ریزی نوێژی جەماعات ئەندامتان نامێنێ، لەسلێمانی جێتان نابێتەوە.

ئینجا نەوەی نێ بۆ یەکێتی، گۆڕان بۆ هاوپەیمانی و یەکێتی بۆ کۆمەڵ ، کۆمەڵ بۆ نەوەی نوێ و یەکگرتوو بۆ گۆڕان و هەموویان بۆ ڕەوتی حیکەمەی عەمار قسەیان هەیە.

دیمەنێکی تراژیکۆمیدیە خوا داویەتی بۆ بێ ئیشان بەدیاریانەوە دانیشێت، و لەگەڵ دڵتەنگ بوون بۆ شارەکە جار جاریش پێیان پێ بکەنێت.
Top