چەند جیاوازیەک کە پێویستە مەلا بەختیار بیزانێت.

چەند جیاوازیەک کە پێویستە مەلا بەختیار بیزانێت.

۱٦ـی ئۆکتۆبەر، شەرمەزارکردنی ئەکتەرانی سیاسی کورد بوو، لە نێو شانۆی سیاسی جیهان، ۳۱ـی ئاب پێچەوانەی ئەمە، ئامادەیی کوردی لەسەر شانۆی سیاسی زیاتر کرد.

۱٦ـی ئۆکتۆبەر پەرتەوازەیی سیاسی لەنێو ماڵی کوردی ڵێ بەرهەم هات، ۳۱ـی ئاب پێچەوانەی ئەمە، کۆتاهێنان بوو بە شەڕی نەگریسی ناوخۆو، لەیەک نزیک بوونەوەی ئاراستەناکۆکەکان و دواجار ڕێککەوتنیان.

۱٦ـی ئۆکتۆبەر لەدەست دانی نیوەی خاکی کوردستان بوو لەژێر دەستی پێشمەرگە بۆ حەشدی شەعبی، پێچەوانەکەی ۳۱ـی ئاب گەڕانەوەی پایتەختی کوردستان بوو لەژێر کۆنتڕۆڵی پاسداران بۆ پێشمەرگە.

۱٦ـی ئۆکتۆبەر تەعریبکردن و وێرانکردنی ماڵی کوردانی لەناوچە داگیرکراوەکانی بەدوا داهات، ۳۱ـی ئاب پێچەوانەی ئاوەدانی و ئیدارەی کوردستانی بە دەستی کوردی بەدوا داهات.

۱٦ـی ئۆکتۆبەر دوژمنی نەتەوەی کوردی هێنایە سەر کوردستان و کوردی دەربەدەرکرد، ۳۱ـی ئاب پێچەوانەی دوژمنی کوردی هێنایە سەردووژمن و دووژمنی دەربەدەرکرد، لەماوەی( ٤۸) کاتژمێر خاکی کوردستانی جێ هێشت بۆ سنورە داگیرکاریەکانی پێشوتر.

۱٦ـی ئۆکتۆبەر لێدان بوو لەهەیبەتی پێشمەرگە، ۳۱ـی ئاب پێچەوانە پێدانی هەیبەتی زیاتربوو بە توانا سەربازی و تاکتیکیەکانی پێشمەرگە.
Top