کورد کاری چیە لە بەغدا

کورد کاری چیە لە بەغدا
لەوەتەی ھەین و دێتەوە بیرمان کورد بەردەوام لەژێر سایەی حکومڕانی عێراق دەچەوسێنرێتەوە نە ڕێز لەمافەکان و نە گوێش لە داواکانیان دەگیرێن. ھەرجارە و بەبیانوێک ھێرش دەکەن سەر کورد و نە واقیحی پێکەوە ژیان جێبەجێ دەکەن.
ھەموو ئەو مافە دەستوریانەی کە باس لە ھەبونی کورد دەکا و دان دەنێت بە مافە سیاسی و مەدەنی و ماددیەکانی کورد لەلایەن بەغدا و سەرانی بەغدا پێشێل دەکرێت و گوێیان پێ نادرێت.
لە( ٢٠٠٨ )ئەوکاتەی پارتی وتی عێراق باوەری بە مافەکانی کورد نیە پاشەکشە دەکات لە مافە دەستوریەکان، مالیکی جەیشی ھێنایە سەر کەرکووک و خانەقین، سەرۆک بارزانی بانگی ھەموو ولاتانی بەناو دیموکراسی کرد و پێیانی وت ھەرچی شەرعیەتی پێکەوە ژیانە لای عێراق نیە ھەرکاتێک دەسەڵاتی تەواوی ھەبێت ھێرش دەکاتە سەر کوردستان، وەلێ گوتیان بارزانی کەسێکی شەڕانگێزە دواتر ھەر زۆری نەبرد مالیکی بوجەی کوردستانی بری و دواتریش بەرێنمای وڵات فرۆشان موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیان بری، دواتریش کوردستان و عێراقی توشی شەری تیرۆرستانی داعش کرد لەشەرەکەش نەی دەھێشت وڵاتان ڕاستەوخۆ چەک ببەخشنە کوردستان لە( ٢٠١٤ )دەدا ئەوکاتەی داعش موصلی گرتوو ھەرەشەی گرتنی بەغداشی دەکرد سەرنجام بارودۆخی عێراق لەو پەری بێ مستەوای دابوو داوای ھاوکاریان لە کوردستان دەکرد تا بەرگریان لێبکەن.
سەرۆک بارزانی بە ھەموو پارتەکانی وت وەرن با ریفراندۆم بکەین، بە بیانوی جیاجیا رێگریان کرد و نەیان ھێشت.
ھێشتا ھیچ بریارێک لە ئەنجام دان و نەدانی ریفراندۆم نەدرابوو کەچی سەڕانی عێراقی و حەشدی شەعبی ھەرەشەی ھێرشکردنە سەر کوردیان دەکرد و دەیانوت دەیان نێرینەوە بۆ خەتی سور.
سەرەڕای ھەموو ئەو دژایەتیەی لەسەر کوردستان ھەبوو، ئینجا بریاری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم درا لە( ٢٥/٩ )خەلکی کوردستان بە تەواوی پێکھاتەکانیانەوە و بەناوچە جێناکۆکەکانیش لەسەر خواستی خۆیان بەرێژەی ٪‏٩٢ دەنگی زولالی جیابونەوە لە بەغدا لەنێو خاکی پیرۆزی کوردستان بەرز بووەوە؛ کەچی عێراق لەشۆڤینایەتی خۆی نەکەوت و پەلاماری دوز و خانەقین و کەرکووکی داو بەبەرچاوی ھەموو جیھان سوکاتیان بە ئالای پیرۆزی کوردستان کرد ئەو ئاڵایەی کە لەسایەوەی ھەموو ئەو خاکەی ڕزگار کرا کە جەیشی عراقی بە مەبەست پاشەکشەی لێ کردبوون، پێشمەرگە تا دوا بستی نیشتیمان بە خوێنی خۆی سنوری کوردستانی تێدا نەخشاند، فرۆکەخانەکان و مامەڵەی نێو دەوڵەتی و ئاڵو گۆری بانکی لەسەر کوردستان وەستاند کەچی ھێشتاش بەشێک لەلایەنی سیاسیەکانی کوردستان دەچون لە بەغدا لەگەڵ عبادی دادەنیشتن و داوای پێنەدانی موچەی فەرمانبەران بە حوکومەتی کوردستانیان دەکرد بە مەبەستی لەبار بردنی ئەو فیدراڵیەش کە ھەیە.
عبادی پێشنیاری کەم کردنەوەی بوجەی کوردستانی بە رێژەی ٪‏١٢ دایە وەزارەتی دارای عیراق و دواتریش بە حوکمی زۆرینە و کەمینە لە پەرلەمانی عیراق کردیان بە پرۆژە یاسا، کەچی تازە بە تازە پەرلەمانتارانمان لەبغدا دەڵێن عێراق دان نانێت بە ھەبون ھەرێمێکی کوردی لە باکوری عێراق وەک بازرگانێکی نەوتی مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکات. ئەمرۆ پێشنیازی کشانەوە دەدەن بە سەرکردایەتی سیاسی کورد کەچی لە( ٢٠٠٨ )کاتێک پارتی ھاواری دەکرد و دەی وت عیراق دان بە ھەرێمی کوردستان و مافەکانی نادا، شەرانی خواز بوو ؟! کەچی ئێستا دێنو تێدەگەن لەوەی کە واقیحەت ھەر ئەوە بوو کە بارزانی برایاری لەسەر ریفراندۆم دا و تاکە چارەسەریش ھەر جیا بونەوەیە، بۆیە تالەوە درەنگتر نەبوە پێویستە زۆر بە زووی بریاری گەرانەوە سەرۆک کۆمار و وەزیر و ھەموو ئەندام پەرلەمانەکان بدرێت دەنا کورد زۆر لەوەی ئێستا خراب تری پێدەکرێت.
Top