وانەیێکی مێژوویی

وانەیێکی مێژوویی
لە ۲٥ـی ۹ـی ۲٠۱۷ گەلێکی چەوساوە ، تینوی ئازادی ، سەرکەش و سەرداری مرۆڤایەتی ، مرۆڤ گەلێکی ئازاو خەباتگێڕ ، ناسنامەی بوونی خۆیان بە دەنگێکی بڵند و زوڵاڵ بۆ جیهانی ئازاد بەیانکرد.
جیهان سکووتی هەڵبژارد چونکە شەرمەندەی خەبات و تێکۆشانی سەد ساڵەی ئەو گەلەیە ، دەوڵەتە شەڕانگێز و تۆتالیتارەکان تەبریری ناشەڕعییان هێنایەوە ، حەشد و سوپا هێرشییان کردە سەر دیمۆگرافیای ئەو گەلەو کوشتن و تاڵانێکی ترییان ئەنجامدا.

کێ سەرکەووت ؟!

ئێمە سەرکەووتین ، ئەوانەی نەخشی سەرکەووتنی ئەبەدییان لە مێژووی مرۆڤایەتی نەخشاند سەرکەووتن ، ئەوان داوای مافێکی ڕەوای خۆیان دەکەن ، دەیانەوێت لە حەپسی دەوڵەتێکی ئایینی ڕزگارییان بێت ، داوای ژینێکی سەربەست و شکۆمەند دەکەن.
ئاخۆ لەووە ڕەواتر هەیە ؟
ئاخۆ لەو ڕێکارە دیمۆکراسیتر بوونی هەیە ؟

کوردستان سەرکەووت ، گەلی کوردستان مێژووی پڕشکۆی بۆ خۆی تۆمار کرد و ڕەددی هەموو ئەوانەی دایەوە کە داوای پاشکۆیی دەکەن و سوپایێکی کاتی بەکرێگیراوی دوژمنن.
Top