هێزی میدیایی کۆمەلایەتی

هێزی میدیایی کۆمەلایەتی
تۆرەکانی میدیایی کۆمەڵایەتی ئەگەر بۆ گەیاندنی پەیامی گشتی بێت زۆر زوو و بە کاریگەریەکی بەهێزەوە دەردەکەوێت و کاری خۆی ئەنجام دەدات، لە هەرێمی کوردستان گشت تۆرەکانی بەکاردەهێندرێن بەڵام فیس بووک زیاتریانیانە و بگرە کاریگەریتریانە، وەکو ئەوەی لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو بینمان بێ ئەوەی کارێک بکرێت لەلایەن پارتێک یان ڕێکخراوێک یان گرۆپێکی دیاریکراوبۆ کۆکردنەوەی دەنگی نەرەزایاتەی دژی ئەو یاساییە کە پەرلەمانی کوردستان بۆ خانەنیشی پەسندی کرد و هەر زوو ئەو باسە بۆ بە ناونیشانی دەیان هەزار ناونیشانی جیاجیا لە تۆرەکانی کۆمەڵایەتی وەک نارەزایەتیێک دژ بەو کارە کە باش یان خراب من باسی لێوەناکەم بەڵام گەل و فانەکانی ئەو تۆرانە یەکیانگرت و شورێکی دژبە و یاساییەیان ڕاگەیاند جا هەریەکەو بە بابەت و زانیاری تایبەتی خۆی ئەو پەیامەی گەیاند هەر ئەم فشارەی تۆرەکانی کۆمەڵایەتی بوو کە لەلایەن هاولاتیانی هەرێمی کوردستانەوە کردیان بۆ بە هۆکاری گەرانەوەی یاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دووبارە پێداچوونەوە لەو یاساییە، ئەمەش دەستپێکێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی گەل دوور لەو کارانەی کە تووندو تیژیان لێدەکەوێتەوە بۆ گەیاندنی پەیام و داواکاریان بۆ بەدی هێنانی خواستی گەل و میللەت لەڕێگەی ئەو هێزەی کە تا ئێستا کۆمەڵگای ئێمە کەمتر سودی لێوەرگرتووە، داهاتوو لە بەرامبەر هەر کارێک کە لە بەرژەوەندی گشتی و وولاتدابێت هێزی میدیایی ئەلکترۆنی بکرێتە باشترین وەسیلە بۆ بەدیهێنانی ئەو ماف و داخوزیانەی بەم ڕێگایە هەنگاوێکی تر شارستانیەت و ڕێگەی دیموکراتیەکان دەگرینە بەر لە وولاتدا بێ ئەوە زیان بە تاکێک یان شوێنک بکەوێت لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین یان داواکردنی مافەکان، ئەمەیە هێزی میدیایی ئەلیکترۆنی کە چەندە کاریگەر و بەهێزە کە هیچ هێزێک ناتونێت ڕووبەرووی ببێتەوە ئەگەر تەندورست بەکاربهێندرێت.
Top