ئەرێ ڕیفراندۆم بۆچی بوو؟ ڕیفراندۆم نەکرابایە بەغدا چی دەکرد؟ۆ

ئەرێ ڕیفراندۆم بۆچی بوو؟ ڕیفراندۆم نەکرابایە بەغدا چی دەکرد؟ۆ
جەوهەری مەوجودییەتی چەند حزبێک بە دژە پارتی هەوێن کراوە، بۆیە ئامادەن بەهەر نرخێک بێت دژ بە خواستەکانی پارتی بوەستنەوە تەنانەت ئەگەر خواستی نەتەوەیش بن، نزیکترینیان مامەلەی نالۆژیک و دژە نەتەوەییانە لەگەڵ ریفراندۆم و ئەنجامدەرانی.

ڕوونە کە پێشگرتن لە هێزێکی سیاسی کە سەربەخۆی بەستراتیژ گرتووە، بەسیاسەتی ناکامل و دژە نەتەوەیی ناکرێت، چونکە پێشتریش هێزی دیکەی گەورەتر لەوان و بریکاردەرەکانیان ئەو ڕێگایەیان تاقیکردۆتەوە.

بۆیە ناچارن پەڵاماری ریفراندۆم و سەرکاروانی بەئەنجامگەیاندنی ئەو پرسە بدەن بەبێ ئەوەی درک بەوەی بکەن کە ئەوەی دژ بە کورد دەگوزەرێت ئاکامی ریفراندۆم نیە بەلکوو بەکردەیی کردنی فەرهەنگێکی تەمەندارو درێژ مەودایە، کە کوردیان تەنها بەسەر شاخەکانەوە قبوڵە.

مەگەر وانیە، کەمالیکی قوتی هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەرانی بڕی و هێزی دیجلەو دەبابەی پۆلۆنی هێنایە سەرکوردستان کورد ڕیفرادۆمی نەکردبوو.

ئەوکاتەی( ٥٥) ماددەی دەستوری پشێلکرا، بەتایبەت ئەوانەی کە مافی کوردی تێدا جێکراوەتەوە بەتایبەت ماددەی (۱٤۰) کە دەیان گوت ماددەکە مردووە، کورد ڕیفراندۆمی نەکردبوو.

ئەوکاتەی ڕێککەوتنی پێشمەرگەو سوپای عێراق بۆ کۆنتڕۆلکردنەوەی موسل پێشێلکرا کورد ڕیفراندۆمی نەکردبوو.
کە دەمەقالێی مالیکی و جەڵال تالەبانی لەشەوی نەخۆش کەوتنی دروست بوو، کە گرژی کەوتە نێوان پەیوەندیەکانی سەرۆک بارزانی و مالیکی چەند هەفتەیەک پێش کەوتنی موسڵ، کورد ڕیفراندۆمی نەکردبوو.

بانەگەڕێینەوە مێژووی دوورتر کە ئەنفاڵکراین و کیمیاباران کراین، ڕاگوێزراین، کە بەلێ ئەوکاتیش ڕیفراندۆممان نەکردبوو.

ئێستا مامەلەی بەغدا ئەگەر وەک ئاکامی ڕیفرندۆم لێکبدرێتەوە، خوێندنەوەیەکە سەر لەبەری نالۆژیک و نائاگادارانەیە لەو یاسا شکێنیەی پێشوتری بەغدا کە کوردی ناچار بە بڕیاری جیابوونەوەو ڕیفراندۆم کرد، تێکچونی شەراکەت و ناهاوسەنگی سیاسی عێراق بوو کە بەرکاری بکەری ڕیفراندۆم بوون، ڕیفراندۆم دەرهاویشتەی بەیەکەوە نەژیان و نەسازان بوو.

ڕیفراندۆم خەریکە ئێستا دەکرێتە پاساو بۆ شۆڤێنیەت و تێگەیشتنی مەزهەبگەرایی چەند سیاسەتکارێکی عێراق، ئەلبەت چەند کوردێک هاوئاوەز و ئاوازیان دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی کەسی بۆ شاردنەوەی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر و پەردەپۆشکردنی ئەو عەقلیەتەی کە کوردی بەهیچ شێوەیەک قبوڵنیە بە خیانەتکارانیشەوە، هێندە کاریان پێیان هەیە تا ئەرکەکانیان تەواو دەکەن .
Top