گەوجێنەر

گەوجێنەر
ئەگەر پێت وایە شتێک بەناوی دەوڵەتی (عیراق) ماووە شەک لە مرۆڤ بوونی خۆت بکە. ئاخر ئەوەی ئێستا هەیە ئوستانێکە لە (ئیران)و هیچیتر نا.
دەوڵەت مەخلوقێکی پیرۆزە ، ئاخر کێ دەتوانێت پیرۆزییێکی (عیراق)م، پێ ئاشناکات ؟
کێ دەتوانێت یەک سیاسی شەریفی ئەو مەملەکەتە وێرانەم بۆ دەستنیشان بکات ؟
هەرچەند زووتر لەم جەهەنەمە خۆمان ڕزگار بکەین درەنگ وەختە ، ئێمە خۆمان بەهەشتی سەرزەمینین ، جوانترین و قەشەنگترین سروشتی جیهانین ، پاکترین مەخلوقی سەر ئەرزین ، یەکێکین لە کۆنترین شارستانییەتەکانی جیهان...هتد، ئیدی بۆچی خۆمان بە ناوێکی کرێت و ناوەڕۆکێکی بەتاڵ ببەستینەوە ؟!

ئەمەتان لەبیربێت ، کوردستان لەهیچ سەددێکی زەمەنی بەشێک لەو مەخلوقە کرێتە نەبووە کە ناوی نراووە (عیراق).
Top