ڕێگەیێک ، سەرەتاکەی دیاربوو ، لەپڕێکا ، وون بوو

ڕێگەیێک ، سەرەتاکەی دیاربوو ، لەپڕێکا ، وون بوو
لە هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندا بوونییان هەیە ، من تەنها ئەوانەم خۆش دەوێت کە بە ئازارێکی زۆرەووە بەدستییان دێنم.
ئەو ڕاستییەی ساڵەهای ساڵ لەگەڵ هەر چرکەیێکی ژیانمدابوو ، ئەو ژیانەی تەنها لە ڕووحێکدا بۆمن بەرجەستە ببوو تنێ ئازارێکی ئەبەدی بوو..
دەشێت ئەوە ڕاست بێت کە دەگوترێت (ئازارەکان تەنها موڵکی مرۆڤە بەهێزەکانن).
ئاخر ئازار ڕووحێکی ئاشنات بە جیهان بۆ چێدەکات ، ئەوەی چیرۆکێکی حەقیقی پڕ لە ئازاری نەبێت ، چۆن دەتوانێت لەزەت لە بوونێکی ئارام و دڵخۆش وەرگرێت ؟!
حەکیم و دانا و بیرباشەکان لە کڕۆکی بوون بەو جۆرە دەڕوانن کە خۆیان دەیانەوێت ، نەوەک بەو جۆرە کلاسیکییەی بوونی بۆماوەیی بۆ مرۆڤایەتی چێیکردووە ، نوێبونەووە یەکەمین هەنگاوی ئارامییە بە ڕووح ، هەرچەندە ڕووحێک لە ئاسمانە. وونە ، بەرزەیە ، بەڵام ئامانج و ووسیتەکانی ڕەپتە بە ڕێگایێکی ئەبەدی و دوونیایێکی هەمیشەیی ، ڕووحێک بوونی لە ترۆپکی ڕووحێکی تردا گرێدراووەو زیندووە ، ڕووحێک دەنگی پێکەنین و لەزەتی ژیان ئێستاشی لەگەڵ بێت و تا ئەبەد هەر دەمێنێت...
Top