جیهان بۆچی وا لە کورد و کوردستان دەکات

جیهان بۆچی وا لە کورد و کوردستان دەکات
لە ڕێکەوتنە شومەکەی نێوان سایکس پیکۆ دا فەرەنسا و بەریتانیا کوردستانیان دابەشکرد و بە دیاری دایانە دەستی تورک و فارس و عەرەبەکان، رووخاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مهابادی ڕۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن رووسیا وە، هەرەسپێهێنانی شۆرشی مەزنی ئەیلول لەلایەن ئەمریکایەوە، پێدانی چەکی کیمیایی لەلایەن ئەڵمانیایە بە رژێمی بەعسی ڕووخاو بە سەرۆکایەتی سەدامی دیکتاتۆر بۆ کۆمەڵکوژی کورد بەکاریهێنا، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆجەڵان دەستگیردەکەن و ڕادەستی تورکیا دەکەن، ئێستاش چیک و یەکێتی ئەورۆپا سالح موسلیم دەستگیردەکەن، دیسان ئەڵمانیا و ناتۆ بە چەک پاڵپشتی تورکیا دەکەن بۆ لەناوبردنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵگای نێودەولەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەلێن ئاگربەستی سووریا شاری عەفرین ناگرێتەوە، لێرەدا ئەوەو چەندها نمونەی تر هەن کە ئێمەی کورد و کوردستانیان بیهێنینەوە بۆ خۆمان و بۆ مرۆڤ دۆستان لە جیهاندا ئەگەر هەبن، کورد لە باشووری کوردستان ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەنجام دا بەڵام جیهان بە هەموو ئاین و ئادیایەکانیەوە لە سەر یەک هێل بوون دژی ئەوەبوو لە یەک سەنگەردابوون لەگەل دوژمنانی کورد سەرەنجام ئەوەی ئێستا دەبینین سزادانی گەلی کوردستان دەدەن وەک کاردانەوەیەک دژی ئەو بڕیارەی ڕاست و مێژوویەی گەلەکەمان، دور یان نزیک کورد دەبێت بەو خوێنەی کە سەدان ساڵە بۆ سەربەخۆی پێشکەشی دەکات بەو ئامانجە بگات، جیهانیش دەبێت بێتە سەر ئەو باورەی کە کورد مافی خۆیەتی و ئەوەی لە ڕابردوودا درهەقی کراوە ناحەقیەکی گەورەبوویە، ئێستا کورد لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە برایەتی و تەبایی نێوماڵی خۆیە بۆئەوەی سەرکەوتووبێت لەو ئاستەنگانەی هاتوونەتەپێشی لە هەر پارچەیەک لەپارچەکانی کوردستان.
Top