هیچی تر بۆ پرۆژه ستراتیژیه‌كان نابێت گه‌رانه‌وه هه‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی سلێمانی، چونكه ئیراده‌ی ئه‌م خولقاوانه ده‌ستكرده و توانایی مانه‌وه‌یان نیه، روانگه‌یان قورمیش ئاسا هه‌ڵه‌سورێنرێت، باشترێن رێگا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك به‌تایبه‌تی پرۆژه‌ی ستراتیژیه‌كانی نه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ مخاته‌به‌ی هه‌ڵسورێنه‌ره قورمیش به‌ده‌سته‌كه‌یه، ئه‌مه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌روونی بۆ پارتی و هه‌موو كه‌سێك كه عه‌قلێ ده‌رفه‌تی تێفكرینی تێدا مابێت روونه، بۆیه هاوسه‌نگی روخساری خۆی پێشانداوه له سیاسه‌ت و پێشوه‌چوون دبلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیتر گه‌رانه‌وه بۆ رێچكه‌ی كۆن زیانگه‌یاندنه به‌كورد و پارتی و دۆزه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری گونجاو مخاته‌به‌ی راسته‌وخۆی قورمیش به‌ده‌سته‌كانه، ئه‌م ره‌گ و ریشه‌یه شایانی دۆزینه‌وه‌یه، ناكرێت، جارێكی تر هه‌وڵ و كوشش و خه‌بات، راده‌ستی قورمیشكراوێك بكرێت كه ئاماده‌یه خۆی بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆ لاواز بیت، ئه‌م روانگه‌یه ده‌بێت كۆتایی هه‌بێت و رێگاچاری تر و خۆئاماده‌كردن هه‌بێت بۆ ته‌سفیه‌كی نه‌ته‌وه‌یانه‌ی ئه‌م قورمێشبوانه‌ی ناوه‌خۆی كوردستان.....