ئێران بۆ وا لە عەفرین دەکات

ئێران بۆ وا لە عەفرین دەکات
هەر کەسێک ئەو سەردێرە ببینێت ڕاستەخۆ لەوانیە بە هەلەدا بچیت چونکە هەموومان دەبینین و دەبیسین کە ئەوە تورکیایە هێرشی کردوتە سەر عەفرین نەک ئێران بەلام بەڕای من پێچەوانەکەی ڕاستە پیلانی ئێرانە تورکیا جێ بەجێ دەکات، باشترین و زیندوترین نمونە ئەوەیە کە یەپەگە پشتی لە ئامریکا کرد و خۆی ڕادەستی ڕژێمی سوریا کرد، ئەو هێزە سەربازییە ڕەوانەی عەفرین دەکرێت ئەو هێزانە هێزی میلیشای شعین کە دارودەست و دورستکراو و راهێنراوی ئێرانن، بە پیلانێکی ئێرانی ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت جێ بە جێ کراوە تا ئاستێک توانی ئامانجەکەی بپێکێت، لێرە دا ئەنجامی سیاسەتی هەلەی دەستەلاتی یەپەگە لە ڕۆژ ئاوا وایکرد ئەمە رووبدات و لەوانیە کەرەساتی تریشی بەدوایدا بێت، بۆیە ناکرێت چیتری گەل کورد بکرێتە قوربانی سیاسەتێکی تەسکی حزبی و ناروونی داهاتووی، ئەوەی بەسەرماندا هاتووە کەم نیە دەبێت پەند لە رابردوو وەربگرین بۆئەوەی داهاتوویەکی گەشمان هەبێت.
Top