ئەرێ پرسیوتانە، جورئەتی سرووەو ئاڵا لەکوێ هات؟
February 19, 2018
وتار و بیروڕا
فرەیی سیاسی و بەتەنیشتیەوە بەزیندوو هێشتنەوەی کلتوری دژە پارتی، کە زۆرترین ڕەواجی پێدەدرێت لەنێو ئەو فرەسیاسیەی لەناوچەکە دا هەیە، مەترسی دروستکردنی چەندین ئاڵا و سرووەی دیکەی لێدەکرێت، هەڵبەت کە دەلێین لە سلێمانی مانای وانیە بەتەنها شاری سلێمانی بەلکو ئەو سیاسەتەی لە سلێمانیەوە ئاراستە دەکرێت زیاتر مەبەستدارە.
لەخولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، بە هەر هەنگاوێکی دژە نەتەوەی ئەو دوو پەرلەمانتارەی یەکێتی و گۆڕان و بە پەرلەمانتارانی دیکەی عەرەبیشەوە، پارتی زیاتر لەهەموو حزبەکانی دیکە و زووتر لەهەموویان ئازاری دەچەشت، کە ڕەنگە تەنانەت بەشێک لەو هەنگاوانە ئەگەر دژە نەتەوەیش بووبن لە رقی پارتی و بۆ تەنگە تاوکردنی پارتی بوو بێت، ئەرێ لەخۆتان پرسیوە بۆچی پارتی واهەستیار بوو؟
هەڵبەت ڕوونە کە پارتی ئێستا نوێنەرایەتی و دەرخەری رووی نەتەوەیی کوردە لە بەغداو ناوچەکەدا، بۆیە لەبچوکترین هەنگای دژە نەتەوەی کورد بەریەککەوتنی زەق و رەقی دەبێت، نەخاسمە لەگەڵ ئەوانەی بەناو نوێنەرایەتی کورد دەکەن با لەهەر حزبێک بن.
کلتوری سیاسی دژە پارتی لە سلێمانی بەتەنییشت دروسکردنی کۆمەلێک بەناو سیاسی حاقد کە بۆ هیچ کێشەیەک چارەسەریان پێ نیە جگە لە نەمانی پارتی، ئەوا دەڵاقەیەک دەکاتەوە بۆبەرهەم هێنانی چەندین نوێنەر و سیاسی هاوشێوەی ( ئاڵا و سرووە) کە ئەمڕۆ زۆر بە ئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن، شانازی بە خەونی پێچەوانەی زۆرینەی کورد ببینن.