كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میونشن

كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میونشن
لای هه‌مووان ڕوونه‌ ساڵانه‌ كۆنفرانسێكی گرینكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری جیهان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ به‌ كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میونشن ناوزه‌ند ده‌كرێت له‌م كۆنفراسه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری كاركته‌ری سیاسی و سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستی ووڵاتانی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵیش (600)كه‌سایه‌تی سیاسی و نوێنه‌ری وڵاتان به‌شدارن، له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌(رێزدار نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (رێزدار مه‌سرور بارزانی) ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ریان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی به‌شدارن له‌م كۆنفراسه‌كه‌ دا.
ئه‌ڵمانیا وه‌ك ووڵاتێكی مه‌زنی ئه‌وروپا له‌هه‌مانكات دا كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌میشه‌ پێگه‌یه‌كی گرینگی هه‌یه‌ له‌ ئاسایش و ئارامی جیهان، به‌شداربووانی كۆنفرانس هه‌موو ووزه‌ و توانایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پارێزراوبێت، ئه‌ڵمانیا دۆستێكی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ و درێغی نه‌كردووه‌ له‌ هه‌ر هاوكاری و یارمه‌تیدانێك كه‌ هه‌رێم ڕووبه‌رووی بووبێته‌وه‌، بێگومان دروستكردنی پردی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ شانازیه‌كه‌ دراوه‌ به‌ جوامێرانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رێزان (مه‌سرور بارزانی و نێچرڤان بارزانی) كه‌ توانیاویانه‌ سه‌رنجی ووڵاتان به‌گشتی و له‌ناویشیاندا ئه‌ڵمانیا وه‌ك ووڵاتێگی گرینگ و كاریگه‌ر ڕابكێشن بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد و ئه‌و كێشه‌و ئاریشانه‌ی ڕووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بنه‌وه‌.
بێگومان دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌متر نیه‌ له‌دۆزی ئاسایشی ووڵاتانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ و ووڵاتان به‌گشتی، بۆیه‌ كاتێك ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و ئه‌ندازیاری ئارامی كوردستان به‌شداری كۆنفراسێكی وه‌هان ئه‌مه‌ زیاتر له‌ ده‌سكه‌وتێكه‌ بۆ سه‌لماندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ مانه‌وه‌ی كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
كۆنفراسی ئاسایشی میونشن هه‌لێكی پڕ بایه‌خه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ندازیارانی ئارامی و ئاوه‌دانی له‌لایه‌ك داخوازی و داواكاری هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ڕوو، له‌لایه‌كی تریش بتوانن داكۆكی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌په‌راوێزی كۆنفراسه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنی گرینگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خواستی كوردستانیان و هاوكاری ئه‌وان به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی(16ی ئۆكتۆبه‌ر ) ی ئه‌مساڵ كه‌ رێگای دیپلۆماسی هه‌رێم ڕووبه‌رووی ئاسته‌نگ ببویه‌وه‌.
ئێمه‌ له‌وه‌ دڵنیاین به‌شداری هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رێزان (نێچرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی) له‌ كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی میونشن گه‌واهیده‌ری سه‌ركه‌وتووی كۆششه‌كانی دیپلۆماسی سه‌رۆكی هێژامان(سه‌رۆك بارزانی) یه‌، هه‌روه‌ها دڵنیاكردنه‌وه‌ی كوردستانیانه‌ له‌وه‌ی نیه‌ت و ئامانجی نه‌وه‌كانی بارزان و پارتی هه‌میشه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ گه‌شبین و پشت ئه‌ستوورین به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ و هه‌وڵ ماندوو بوونیان كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی زوو نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌گاته‌ سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ قوربانی له‌ پێناو ئه‌دات.
Top