قوتابیان داینه‌مۆی مێژوو و به‌رخودانن
February 18, 2018
وتار و بیروڕا
پێكه‌وه به‌ستنی توێژی قوتابیان له‌پاڵ چین و به‌شه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای كوردستانی وای كرد تواناكان باشتر بكرێنه ئامرازی به‌رگری نیشتیمانی بۆ ڕاماڵینی سته‌مكاران و هێنانه‌دی حوكمڕانیه‌كی چاكەخواز. یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كار و چالاكیه‌كانی گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه ڕێكخراوێك بووه هه‌م له‌شاخ و هه‌م له‌شار دا به‌ئه‌ركی رێكخراوه‌یی خۆی هه‌ڵساوه‌و بێ بچڕان له‌هه‌وڵ دابووه بۆ پێشخستنی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندن له كوردستان به شێوازی جۆراو جۆر وه‌ك (داواكاری - پڕۆژه - فشاری مه‌ده‌نیانه) بۆ سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار. ئێستاش جێی په‌نجه‌یان دیاره له به‌ره‌وپێش بردنی ڕه‌وشی خوێندن و په‌روه‌رده، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌نگی قوتابیانی و كه‌م ده‌رامه‌ت و ماف خوار بووه.
پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك چۆن دوێنێ سوودی له تواناكانی قوتابیان وه‌رگرتووه ، له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مرۆش دا ده‌بێت كاریگه‌رتر له كادیران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بروانێت، چونكه ئه‌ندامان و كادیرانی یه‌كێتی قوتابیان له روح و هه‌ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ڵقوڵاون و له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده به‌شدارن ده‌زانن له‌كوێی كۆمه‌ڵگا كاره‌سات و برینی گه‌روه هه‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن به ئاسانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ن و خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌نیشتیمان بكه‌ن.