لاوان و قوتابیانی خۆشه‌ویست

لاوان و قوتابیانی خۆشه‌ویست
به‌بۆنه‌ی 65ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەکەتان گه‌رمترین پیرۆزبای خۆمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م، وەک خۆم له‌سه‌ركه‌وتن و بەردەوامی خه‌باتی سه‌ركه‌وتوانه‌تان دڵنیام، ئێوه‌ش له‌ 65ساڵی رابردوو به‌ئه‌رك و كاره‌كانتان جێگه‌ی ئومێد و بڕوا و متمانه‌ی ئێمه‌ی کادیرانی پارتی بوون، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیادترتان بۆ دەخوازم.
لاوان و قوتابیان ی ئازیز..
له‌ رۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه‌ تا دەگات بە ئه‌مرۆ جێپه‌نجه‌تان له‌فێركردن و پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێدا هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام له‌خه‌می ده‌رخستنی لاوان و قوتابیان و دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێدا بوون، ئه‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ی له‌سه‌رده‌ستی ئێوه‌ پێگه‌یشتوون شوێنكاری گرنگیان له‌ ئۆرگان و شوێنە جیاجیاکانی رۆشنبیری، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، ته‌واوی دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم دا هه‌بووه‌، دەخوازم به‌رده‌وام بن و له‌سه‌ر هێڵی پێشخستی گەنجان دا هه‌ر به‌ سەری ڕم و شورەی پۆڵایین بمێننه‌وه‌ و په‌ره‌ی زیاتر به‌توانای خۆتان بده‌ن بۆ په‌روه‌رده‌كردنی باشتری گەنجان.
له‌مێژوودا ئێوە، داینه‌مۆی شۆرشی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان بوون، یەکێتی لاوان و یەکێتی قوتابیان له‌ كوردستان به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌، ڕۆڵی جوامێرانه‌تان له‌ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێدا بینوه‌، كه‌بۆ ئێمه‌ی پارتیەکان و بۆ خه‌ڵكی كوردستان جێگه‌ی هیوا و شانازین.
هەڤاڵان: ڕابردوو شاهیدە کە ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و سیاسی و په‌رله‌مانتار و وه‌زیرو كه‌سانی هه‌ڵكه‌وتووی وەڵاتەکەمان له‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان ەوە پێگه‌یشتوون، ئه‌وه‌ش شانازییه‌كی مەزنە بۆ رێکخراوی لاوان و قوتابیانی ئه‌م وڵاته‌، هیواو ئومێدی زیادترم بە ئێوەیە، وه‌ له‌هیمه‌تی زیادتری ئێوه‌ دڵنیام.
جارێكی تر پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، بەرەو ئایندەیەکی ڕۆشنتر ...


هادی باڵەیی
Top