له‌به‌رامبه‌ر په‌تای تاعون كه‌س لافی مرۆڤدۆستی لێنه‌دات

له‌به‌رامبه‌ر په‌تای تاعون كه‌س لافی مرۆڤدۆستی لێنه‌دات
له‌به‌راییدا من دژی توندوتیژیم هه‌رئه‌بێت یاسا سه‌روه‌روبێت به‌ڵام.............
كات عه‌سرێكی هه‌ولێره‌ شوێن به‌رده‌می قه‌ڵات له‌وێ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی شۆڤێنی بانگه‌شه‌ی په‌تای تاعون ئه‌كه‌ن له‌وێ به‌ده‌نگی به‌رز هاواریانه‌ دروشم له‌دژی شكۆی كورد ده‌لێنه‌وه‌ !
گه‌نجه‌ به‌ویقاره‌كانی هه‌ولێر پارێزه‌رانی شكۆی كوردایه‌تی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌ من له‌گه‌ڵ توندوتیژی نیم به‌ڵام وه‌ڵامی وه‌یوشومه‌ی ئافاتیان داوه‌ته‌وه‌ ئیتر بۆچی لێیان هاتونه‌ته‌ ده‌نگ؟
ژماره‌یه‌ك رۆشنبیرنمایشی موزه‌یه‌ف هه‌لبه‌ستی بۆده‌هۆننه‌وه‌ دژی شكۆی ئه‌و گه‌نجانه‌ی غیره‌تیان ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كرد سوكایه‌تی به‌مه‌مله‌كه‌ت ونیشتمانه‌وه‌ بكرێت .
ژماره‌یه‌ك پۆزلێده‌ر بۆخاتری ئافه‌رینێك لێمان بوون به‌كامۆوبۆدلێر گوڵی خه‌رابی بۆده‌هۆننه‌وه‌ خۆیان له‌ودیقه‌ته‌شاردۆته‌وه‌ هه‌ڵگرانی په‌تای تاعون هه‌ستی میله‌تێكیان رووشاندووه‌!
له‌وه‌ گه‌رێ سه‌رانی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر كیچ كه‌وتۆته‌ كه‌وڵیان به‌ڵام داخم ناچێ ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر له‌م گۆمه‌ لیخنه‌دا مه‌له‌یان كردوه‌وله‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌ خۆیان لێ بووه‌ به‌په‌پوله‌ چما خۆیان كه‌ ده‌م هه‌ڵئه‌هێننه‌وه‌ باری یه‌ك لۆری ده‌رشێنه‌وه‌ مه‌گه‌ر زمانی زبرییش به‌شێك نیه‌ له‌توندوتیژی ؟
ئه‌وه‌ زۆر ره‌وایه‌ به‌وانه‌ی پشیتان له‌ویقاری ئه‌و گه‌نجانه‌ كردوه‌ به‌وانه‌ی به‌هه‌رپاساوێك بێت دژی حه‌ماسه‌تی گه‌له‌كه‌یانن بڵیین گه‌لحۆ هۆش بێنه‌ره‌وه‌ به‌ركه‌له‌ت هه‌ولێر وكوردستانیش شاری پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنه‌ به‌ڵام شاری خۆفه‌رزكردنی په‌تای تاعون نیه‌ كه‌س بۆی نیه‌ له‌پایته‌خته‌وه‌ سوكایه‌تی به‌شكۆی كورده‌وه‌ بكات به‌رسڤه‌كه‌ی دوێنێ ئینتمای گه‌نجانی ئه‌وشاره‌ی راگه‌یاند ئیتر تۆچ مه‌راقێكی ترت هه‌یه‌!
ئه‌وه‌كێیه‌ خۆی له‌رۆژئاواییه‌كان به‌میهره‌بانتر ده‌چوێنێ ئه‌وه‌كێیه‌ لێمان بووه‌ به‌گوڵی بامێ گۆرانی بۆباڵای ئه‌و تاعونه‌ ده‌چرێ كه‌ هه‌تابۆی كرا ئه‌نفالی كردین كیمیای كرد به‌سه‌رمانا ئێستاش قوتمان ئه‌برێت .
هه‌موو یۆنان بگه‌رێی له‌شوێنێكی گشتیدا گوێت له‌ گۆرانیه‌كه‌ی توركی نابێت پیچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌ چونكه‌ عه‌یامێك جه‌نگ سنوری نێوانیانی داپۆشیوه‌ ئه‌وه‌چ خێره‌ ئێمه‌ له‌یۆنانیه‌كان ناسكترین ئه‌وه‌ چ به‌زمێكه‌ چ ساتێرێكی دوورودرێژه‌!
زیاتر له‌چوار ساڵه‌ به‌غداد قوتی خه‌ڵكی كوردستانی بریوه‌ قوت برین چی كه‌متره‌ له‌ سه‌ربرین؟ئه‌رێ بۆچ رۆشنبیریك شاعێرێك رۆماننوسێك چوزانم موبه‌لیغێكی عاره‌بیمان نه‌بینی هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت؟
ئه‌م ژماره‌ شۆڤێنیه‌ی دوێنێ له‌هه‌ولێر سه‌ره‌كۆنه‌ كران نه‌وه‌ی جه‌واهیری ومه‌حمود ده‌رویش نین نا ئه‌مانه‌ نه‌وه‌ی ئه‌وكلتوره‌ن كه‌ سرینه‌وه‌ی كورد له‌هه‌ناویاندایه‌ وكه‌ده‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌دۆزی ره‌وای ئێمه‌ هینده‌ی زیرابێك ده‌میان بۆگه‌نی لێدێت .
به‌سه‌ ئیتر ئه‌وه‌نه‌ بۆ دوژمن مه‌پارێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌ی دادی داوین به‌رگری گه‌نجانی شارێك هه‌ست وئینیتمای نه‌ته‌وه‌ییان به‌ دووقسه‌ی باق وبریق بگۆرنه‌وه‌ بۆچی ده‌بێت مافی ئێمه‌ به‌ته‌نافی خه‌ڵكی تره‌وه‌ بێت.
تێبینی/كه‌س دروشم وشتم پێ نه‌فرۆشێته‌وه‌ ئه‌مه‌ رای تایبه‌تی خۆمه‌ بۆیه‌ له‌واڵی خۆمه‌وه‌ دایئه‌گرم تاسه‌رئێسقان له‌گه‌ڵ جیبه‌جێكردنی یاسام دژی توندوتیژیم به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم نانی كاڵی خۆمان به‌خوانی بێگانه‌ بگۆرینه‌وه‌ تكایه‌ هه‌ستی گه‌نجه‌ بوێروبه‌ویقاره‌كانی هه‌ولێر بریندار مه‌كه‌ن .
له‌هه‌موو كات زیاتر شانازی ده‌كه‌م حه‌وت ساڵی ته‌مه‌نم له‌هه‌ولێر به‌سه‌ر بردووه‌ به‌حه‌ق هه‌ولێر هه‌ولێره‌.
Top