کونگرەى هاوکارى ئاوادانکردەوەى عیراق

کونگرەى هاوکارى ئاوادانکردەوەى عیراق
ئەمرو کونگرەى تایبەت بە پێشکەشکردنى هاوکارى بەمەستى دووبارە ئاوادانکردنەوى عیراق کوتایی بە کارەکانى خوى هینا ، بەڵام ئەو خواستەى حکومەتەکەى عەبادى هەی بوو بەدینەهات ، خواستیان بەدەستهینانى زیاتر لە (٨٨) ملیار دولار بوو ، بەڵام تەنها باس لە (٣٠) ملیار دولاردەکرێت ئەویش وەک بەڵین ؟؟ ، هۆکارەکەش بۆ ناوناتورى قیزەوەنى حکومەت و حکومرانانى بەغدای دەگەرێتەوە ، ئیستا عیراق لە ریزى پێشەوەى ولاتە گەندڵە کانە ، بۆیە ولاتان زور بە هوشیارییەوە مامەڵە لە گەل ئەم پێکهاتە ناجورە دەکەن ، لەم چەند خالەدا وەک نمونە بۆ گەندڵییەکانى عەبادى و گروپەکەى ، ئاماژە بە گوتەکانى ئەندام پارلەمان(د. ماجدە التمیمى ) دەکەم ، کە لە دیمانەیەکیدا باسی کردوون :

١- ڕێکخستنەوەى نوسینگەى (٢) لە جێگرانى سەروکى کۆمارى عیراق بە گوژمى (٢٣) ملیار دینار ؟؟!!
٢- تەنها وەزیرێک (ووتى ناوەکەى و پسولەى خەرجییەکانى لاى ئەون) پارەى هەفتانە ى میواندارییەکانى (خواردنەوەى چا و قاوە ) بڕى (٢٥) ملیون دینارە ، واتە لەمانگێکدا (١٠٠) ملیون دینارە ؟؟؟!!!
٣- هەر ئەو وەزیرە بە بڕى ( ١٤٢٤ = یەک ملیارو چوارسەدو بیست و چوار ملیون دینار) ، ئوتومبیلى کڕیوە ؟؟؟؟/
٤- بڕى (٢٢٨ = دووسەدو بیست هەشت تریلیون دینار) ؟؟؟؟؟، لە میزانییەى سالى (٢٠١٤) دا تەرخانکراوە بە مەبەستى جێبەجێکردنى (٦٠٠٠) پروژەى جوراوجور، بەلام تا ئێستا تەنها (١) پروژەش جێبەجێنەکراوە ؟؟؟!!!!!
ئاخۆ حکومەتێک و سەرۆکەکەى لە لوتکەى گەندڵیدا بێت ، لە لیستى بەگژاچونەوەى گەندڵى جیهانیدا لە ڕێزبەندى هەرە پێشەوە دابێت ، بە چ پێوەرو یاسایەک مافى ئەوەى هەبیت (٣) مانگە دەستى دەستى بە حکومەت و خەڵکى کوردستان بکات ؟؟ هەمو روژێ لیژنەیەک لە گەندەلکاران (کە لە هەر سەردانێکیاندا ملیونان دینار وەک خەرجى بۆ یان دیاریکراوە ) دەنێرێت بە ناوى وردبینى لە لیستى موچەخورانى کوردستاندا.
دڵنییام ئەگەر لە لیستەکانى هەرێمدا ناوى (١٠٠) کەسی نایاسایی هەبێت ، (دەیان هەزار ناوى روکەش ) لە لیستەکانى حکومەتەکەى عەبادیدا بونیان هەیە .
ئەوەى جێگاى داخە ، هەندێ لە کەنالەکانى راگەیاندنى هەرێم ، لە دور و نزیکەوە (نەک باس لە تاوانەکانى بەغدا ناکەن بەرامبەر بە خەلکى کوردستان ) ، بەڵکو زور نابەرپرسیارانە ڕوڵێکى نەرێنییان هەیە و لە بەرژەوەندى حکومەتە ملهورەکەى بەغدادا کوتایی دێت .

Top