کەوا سوری پێش لەشکری ٦٦....!

کەوا سوری پێش لەشکری ٦٦....!
کەم نەبوون ئەوانەی هەواو‌سەودا سەری داگیرکەرانی کوردستانیان کەتبوە سەر هەر ڕۆژو سعات و چرکەیەک بەزمانیکی کەمتر لە وەی کەهەن درێژەیان بەو خۆێندنە توتی ئاسایە دەداو خواستی ئەوەیان هەبوو جارێکی تر کوردستان بخەنەوە ژێر ڕکێفی عەبادی و عارەبی شۆڤێنی، جارێکیتر ببنەوە کەوا سوری پێش لەشکری ٦٦ !
ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرو ژۆردای خیانەتی تاقمی هەرزەو کاڵفامی یەکێتی گیرۆدەی بوە کە زۆربەی سێکتەرەکانی تایبەت بەژیانی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە
لەو سەروبەندەدا لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژانە بەربەستیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرد بە بیانوی خۆ دزینەوەیان لە هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتە مێژوویی و ئەخلاقیەیی لەم قۆناغە سەختەدا کوردستان پێیدا گوزەر دەکات خۆیان لە ئاستی ئەو سوێندو بەڵێنەدا نەدەدیتەوە کە بەخوداو خەڵک و سەرۆک وەزیران کاک نێچیرڤان بارزانیان دابوو،وەک بەرزەکی بانان لە نیوەی ڕێگادا بۆی دەرچوون.
ئەمەوێڕایی ئابلوقەدانی ئابووری سەخت و داخستنی دەروازە سنوریەکان و ڕاگرتنی هێڵەکانی فرۆکەوانی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ،لە شکرکێشی سەربازیش بۆ سەر بەشێکی زۆری خاکی پیرۆزی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عیراق دەستی پێکردبوو .
بەڵام سەرۆک وەزیرکاک نێچیرڤان بارزانی کە پیاوی ڕۆژە سەختەکانەو لەناوەڕاستی سەدەی بیستەم و دەیەی دووەمینی نیوەی ئەو سەدەیەدا لە قوڵای کارەسات و نەهامەتیەکانی گەلی کوردستاندا لەدایک بووە بەهۆی ئەو ئەزمون و حەسرەتە تاڵانەی لە رابردوودا لە ناو جەرگەی نەهامەتیەکانی نەتەوەکەی بۆ خۆیی و مالباتەکەی لە مێژوودا بەدیاری ماونەتەوە زۆر لێزان و لێهاتوانە پشت ئەستور بەخۆڕاگری ئەوگەلە دڵسۆزە ئێرادە پتەوە لەبن نەهاتوە ، برەوی بەو سیاسەتە ڕاست و دروستەدا کە بنەماکانی حوکمڕانی کابینەی هەشتەمی لەسەردامەزراندبوو . سەرەدەری لەگەڵ کۆی ڕووداوەکانی ڕۆژو پێشهاتەکاندا کردوو شانی جوامێریی وچەلەنگی دایە بەرو هەموو ئەو ڕۆژگارە نەگریس و هەورە ڕەش و تاریکانەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ تەڕاتێنیان دەکردو دەیان ویست ئاسمانی بێگەردی کوردستان دابپۆشن و چادرگەی دێوەزمەکانی عەرعەرو نوگرەسەرمان بکەنە مەرگی ئەبەدی و بەبەر شکۆو ئیرادەی بەهێزی نەتەوەو نیشتیمانەکەمانیدا بکێشن، ناچار بەوەمان بکەن چۆک بۆ حەزو ئارزوەکانیان دابنێین .
دەڵەتمەدار جوڵەدیبلۆ ماسیەکانی بۆ ووڵاتانی دەرو بەرو ئەوروپا دەستپیکردنەوەو توانی سەرلەنوێ تارمایی ڕۆژە تاریکەکان بەدوایی بێنێت وخەیاڵ پڵاوی ئەوانەش لە گۆڕبنێ کەخولیاو خەون و هیوای داگیرکەرانی کوردستانیان کەوتبووە سەر .
Top