په‌یامێك بۆ دڵسۆزانی پارتی

په‌یامێك بۆ دڵسۆزانی پارتی
ده‌یان ساڵه‌ كادیره‌ باخه‌ڵ به‌تاڵه‌بانی پارتی كاربۆ به‌هێزكردنی پارتی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌یارانی پارتی ده‌كه‌ن، كابرایه‌ك له‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌یهێننه‌ سه‌ر شاشه‌ ده‌لێت فڵانه‌ مه‌سول و فڵانه‌ كه‌س پاره‌یان پێداوم ده‌ست و چاویان ماچ ده‌كه‌م وزاده‌زانێت كارێكی زۆر باش ده‌كات نازانێت كراوه‌ به‌ هه‌ڵایه‌كی سیاسی و له‌وێوه‌ پارتی پێكراوه‌ به‌ ئامانج.

تازه‌ لێگه‌رێن چۆن و چی بووه‌ و چی كراوه‌، برینێكی قوڵه‌، ده‌ی ئیتر جه‌ماوه‌ری پارتی دڵسۆزانی پارتی واز بهێنن له‌و ده‌موچاوانه‌ی پارتیان ماندوو كردووه‌، ئه‌و گه‌نجانه‌ی دڵسۆزن بۆ حزب و كوردستان سه‌ریان بخه‌ن، پێشیان بخه‌ن، هیچ نه‌بێت پاشه‌ڵیان پاكه‌ ده‌ستان له‌ گه‌نده‌لی وڵات سور نه‌بووه‌.

وه‌ڵاهی پێیم گوناحه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌و دۆخه‌وه‌ گوزه‌ران بكات، چونكه‌ خۆم كوڕی پێشمه‌رگه‌م، كاتی ئه‌وه‌یه‌ پاك و دڵسۆ ز گه‌نجانی ئه‌م حزبه‌ متمانه‌یان پێبدرێت تا به‌ ئازاریه‌تی خۆیان ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه‌ كاتییه‌تی ،....تكایه‌ كاتییه‌تی.
Top