پەیوەندی کوردستان و فەرەنسا

پەیوەندی کوردستان و فەرەنسا
فەرەنسا بەیەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت و ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیە کە بڕیار و بۆچوونەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھەند وەردەگیرێت. ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندی لەمێژینەیان ھەیە ھەر لەسەردەمی شۆڕشه‌کانی کوردستان دەست پێدەکات و ‏‎کۆڕەوی خەڵکی کوردستان تاقیکردنەوەیەک بو ‏‎بۆ دۆستەکانی کورد. تاقیکردنەوەیەک کە فەرەنسا تیایدا سەرکەوتوو بوو. ساڵی 1991، لەکاتی کۆڕەوی خەڵکی کوردستاندا، فەرەنسا رۆڵێکی گەورەی گێڕا بۆ لۆبیکردن بۆ کورد لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و گوشاریکرد بۆ ئەوەی کورد لە عێراق بپارێزرێت، هاوکات بۆ مانەوەشی بە پارێزراوی، بڕیاری دژە فڕین لە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە دەرکرا و ناوچەیەکی ئارام بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دروستبوو. ‏‎لەو ماوەیەدا کە فرانسوا میتران سەرۆکایەتی فەرەنسای دەکرد، پەیوەندیی دۆستانەی نێوان کورد و فەرەنسا زیاتر ریشەی داکوتا و گەرموگوڕتر بوو.
دوای کۆڕەو و لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، فەرەنسا لە پاڵپشتییە بێبەرامبەرەکانی بەرامبەر بە کورد بەردەوام بوو. ‏‎ساڵی 2014 ، کاتێک کە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کێشەی داعش بوویەوە، فەرەنسا جارێکی دیکە ، ئەمجارە لەژێر سەرۆکایەتی فرانسوا ئۆلاند، بە هانای هەرێمی کوردستانەوە هات و هاوکاری چەک و تەقەمەنی و راوێژی سەربازیی پێشکەش بە پێشمەرگە و گەلی کوردستان کرد. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە فڕۆکەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە بەرژەوەندی پێشمەرگە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر داعش ئەنجامداوە. ‏‎ئۆلاند بایەخێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان دەدا ، لەکاتێکدا کە وا باوە سەرۆکی وڵاتەکان تەنیا سەردانی پایتەختەکان بکەن ، بەڵام ئۆلاند ئەوەی شکاند و دووجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و هاوکات لە کۆشکی ئێلیزێی فەرەنسا پێشوازی لە پایه‌ بڵند مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان کرد. ‏‎لەگەڵ گۆڕانی سەرۆکەکان، دۆستایەتی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان نەگۆڕدرا. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەرەنسا بەهەمان گوڕ و تینی سەرۆکەکانی پێش خۆیەوە پشتگیری و پشتیوانیی بۆ مافەکانی گەلی کوردستان دەربڕی و لەم قەیرانەی ئێستای نێوان هەرلێر و بەغداشدا راشکاوانە بە بەغدای راگەیاندووە کە پێویستە سەرجەم مافە دەستووریەکانی گەلی کوردستان بەجیبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ یشەو گەرەنتی بکرێن.
‏‎فەرەنسا هەنگاوی لەوە زیاتری ناوە، هەوڵی نێوەندگیریی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و بە بانگهێشتی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ کۆشکی ئێلیزێ، هەوڵی شکاندنی گەمارۆی ئاسمانی و دیپلۆماسیی سەر هەرێمی کوردستان دەدات ، کە لەلایەن بەغداوە بە سەریدا سەپێندراوە. دواجار بەپەیڕەوکردنی سیاسەتێکی پراگماتیکیانە لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی یەوە گەمارۆ سیاسیەکان شکێنران و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەڕای دژایەتی زۆری حکومەتی عیراق بەڵام وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ھەولێری کردو و گەمارۆ سیاسیەکەی بەغداد لەسەر کوردستان تێکشکاو بوو بەدەسکەوتێکی تری سەرۆک وەزیران بۆ کوردستان.
Top