دوو زڵهێزی ئەورۆپا گەمارۆی دیبڵۆماسی سەر کوردستانیان شکاند

دوو زڵهێزی ئەورۆپا گەمارۆی دیبڵۆماسی سەر کوردستانیان شکاند
لە ماوەی دوو ڕۆژدا وەزیرانی هەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کردوە و لەلایەن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکراوە، ئەمە لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان دوو لە گەورەترین وەزیرانی وولاتانی جیهانە سەردانی کوردستان دەکەن، وەک لە میدیاکاندا ئاشکراوکراوە کە زۆر ڕێگری لەلایەن حکومەتی عێراق کراوە کە ئەم سەردانانە ئەنجام نەدرێن بەڵام وەزیرەکان سوربنە لە سەر ئەو سەردانە و ئەنجامیان دا، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی کوردستان سەردانی ئەو دوو وولاتەی ئەورۆپا کردوە پێشوازی لە سەر ئاستی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێشوازیان لێکردوە و پشتیوانیان بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم دووپاتکردوتەوە، ئەمەی ئەم دوو ڕۆژە دڕێژە پێدەری هەمان ئەو پشتگیریەی ئەو وولاتانە نیشانمان دەدات، زۆر هۆکار هەن کە ئەو وولاتانە پشتگیری هەرێمی کوردستان دەکەن، لەوانە دەرکەوتنی رووی حەیدەر عەبادیسەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە گووتار و کرداردا یەک نیە و بە قسە شتێک دەلێت و بە پراکتیک شتێکی تر جێ بە جێ دەکات لای ئەورۆپا ئەمە جۆرە لە سیاسەت کردنە قبۆڵکراو نیە و لەلایەکی ترەوە کورد هەلوێستی نەگۆری هەیە کە پەیامی ئاشتی و برایەتیە لە ناوچەکە و جیهان دا ئەمەش بە کردار سەلمێندراوە، بۆیە ئەورۆپا بەو شێوازە بەڵکۆ بەهێزتریش لە خەتە بۆ شکاندنی ئابڵۆقەی دیبلۆماسی سەرهەرێمی کوردستان و نێوەندگیری هەولێر و بەغداش لەلایەکی ترەوە، ئەوەیتریان شکاوی هێز و پێگەی سونیە لە عێراق، هەموو هەولەکانی زڵهێزانی ئەورۆپا بۆ ئەوەیە هەولێر بەهێزببێتەوە لە بەرامبەر بەغدا و بۆ ئەمش کاریان کردوە و لە کاردان، داهاتوو ئەمەمان بۆ دەسەرلمێنێت و کورد بەرەندە و سەرکەوتووی یەکەم دەبێت لەو کایە سیاسیەدا کە عێراق و نەیارانی کورد و کوردستان دەستیان پێکرد ئەمەش کۆتایی پێدێنین.
Top