نەخشەڕێگای سەربەخۆیی کوردستان
February 12, 2018
وتار و بیروڕا
ماوەی چوار مانگە ، نەفڕۆکەخانەکان کراونەتەوە ، نە موچەی فەرمانبەران رەوانەکراوە ، نەسزاکانی بەغداش لەسەر کوردستان هەڵگیراون ، پێچەوانەوە لەگەڵ تێپەڕبونی کاتیش ، بەغدا زیاتر دەستوور پێشێل دەکات ....
لایەنی کەم ، وەک پاداشتێکیش حەیدەر عەبادی پاداشتی گروپی خیانەتیشی نەکردووە بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ئەوێ !
رۆژ لەدوای رۆژ گروپی خیانەتکار ریسواتر دەبن ، رقی جەماوەر ئەستوورتر دەبێ لەدژیان ، دەرکەوت کەئەوان قومارێکی گەورەیان بە ئایندەی میللەتەکامانەوە کرد ، نیوەی خاکیان لەو قومارەدا دۆڕاند ، ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکیان دابوو لەبەرامبەر خیانەتەکەیان درۆ دەرچوون ،،،،،
ئێستا کاتی ئەوەیە .....
تەواوی خەڵکی کوردستان روو لە گروپی خیانەتکار بکەن ،،،
روو لە گۆڕان و بانگەشەکارانی حکومەتی ئینقاز بکەن ....
کوا موچەکانمان ؟
کوا کردنەوەی فڕۆکەخانەکانمان ؟
کوا جێبەجێ کردنی دەستوور ؟
لەپای چی نیوەی خاکی کوردستانتان رادەستی دوژمن کرد؟
لێیان بپرسن ...
ئەی ئێوە نەبوون گوتتان لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی نیوەی داهات و خاکی هەرێم بۆ بەغدا ، بەغدا موچە دەنێرێت و فڕۆکەخانەکان دەکاتەوە و سزاکان هەڵدەگرێت و دەستوور جێبەجێ دەکات ؟
کوا ئەو بەڵێنانەی کە بەخەڵکتاندا ؟